Accessibility links

ڕێزان حەمەساڵح ئاغا: پاپا پێی وتم بە دڵنیاییەوە بە نیازم سەردانی هەرێمی کوردستان بکەم


ڕێزان حەمەساڵح ئاغا
ڕێزان حەمەساڵح ئاغا

ڤاتیکان میوانداری کۆنفراسێکی تایبەتی کردووە بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە بە بەشداری بەشێک لە پێکهاتەکانی گەلی عێراق.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئیتالیا و بۆ ڤاتیکان بەشداری لەو کۆنفرانسەدا کردووە.

ڕێزان حەمەساڵح ئاغا دەڵێت ئەم کۆبوونەوەیە لە ڕۆژانی 27 ی مانگی سێ تا 29 هەمان مانگی خایاند و بە مەبەستی گفتوگۆی ئاینەکان بووە لە ڤاتیکان و دەشڵێت شاندی عێراق کە لە بەغداوە دیارکرابوو بریتی بوو لە وەقفی شیعە و وەقفی سوننە و کریستیان و ئێزدیەکان و نوێنەرانی سابیئیەکان، هەروەهاش نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم و باڵیۆزی عێراقیش لە ڤاتیکان بەشدارییان کرد.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ئیتالیا و ڤاتیکان باسیش لەوە دەکات کە وەزارەتی ئەوقافی بەغدا بە هیچ شێوەیەک حکومەتی هەرێمی لەو کۆبوونەوەیە ئاگادار نەکردۆتەوە لە کاتێکدا وەک دەڵێت بیرۆکەی ئەم گفتۆگۆیەی تایبەتە بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە، بیرۆکەی ساڵی 2014-2015 ی نوێنەرایەتی هەرێم بووە لە ئیتالیا هاوکاتی سەردانێک بۆ هەرێمی کوردستان و خستنە ڕووی ئەم بیرۆکەیە بۆ بەردەم نوێنەری تایبەتی پاپا کە بە سەردانێک لە پارێزگای دهۆک بوو.

ڕێزان حەمەساڵح ئاغا دەڵێت بەڵام ڤاتیکان و سەرۆکی کڵێساکانی عێراق بانگهێشتی فەرمیانەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و دەشڵێت لە سەرەتادا شاندی عێراقی بڕێک بە بەشداریەکەمان لەو کۆبوونەوەیەدا ئاڵۆز بوون بەڵام دواتر شتەکە ئاسایی بوو.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، ڕێزان حەمەساڵح ئاغا ئاماژەش بەوە دەکات کە داوای بەشداری تەواوی پێکهاتە ئاینییەکانی کردووە لە ئاوەها کۆبوونەوەیەکدا و وەک دەڵێت لە کۆبوونەوەی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەدا نوێنەرانی جولەکە و شەبەک و کاکەیی ئامادەییان نەبوو لە کۆبوونەوەکەدا، هەر بۆیە داوام کرد لە ساڵانی داهاتوودا ئەم پێکهاتانەش بانگهێشت بکرێن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:39 0:00

XS
SM
MD
LG