Accessibility links

وتاری هەفتانەی سەرۆک ترامپ


لە وتاری هەفتانەیدا، سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پەسنی هەڵبژاردەکەی خۆی نێل گروشی کرد بۆ دادگای باڵا، گوتی ئەو بەربژارێتییە یەکێکە لە کردارە هەرە سەرەکییەکانی ئەو وەکو سەرۆک.

سەرۆک ترامپ گوتی " هاونیشتیمانیانم، کاتێکی زۆر گرنگە بۆ وڵاتەکەمان. بەڕێوەبەرایەتی نوێمان زۆر گۆڕانکاری لە ڕێگادایە، گۆڕانکارییەک کە یەکێتیمان بەهێز دەکات و ژیانی زۆر کەس بەرەوپێش دەبات لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا سینات هەنگاوێکی زۆر گرنگ دەنێت لە پێناو پاراستنی فەرمانی یاسا و شێوازێکی دیموکراسیانەی ژیان کە مافی بنچینەیی هەمو ئەمەریکاییەکە."

لە وتارە هەفتانەکەی ئێوارەی ڕۆژی هەینیدا سەرۆک ترامپ گوتی بژاردەکەی ئەو بۆ دادگای باڵا بە تەواوەتی لێوەشاوەیە.

دیموکراتەکانی سینات لە ڕۆژی هەینی نزیکتربوونەوە لەوەی کە ڕێگری بکەن لە پەسەند کردنی ئەو بەربژارە بۆ دادگای باڵا لە کاتێکدا سێ ئەندامی ئەندامی تری دیموکراتەکان لە سیناتدا دژی وەستانەوە. کۆمارییەکان زۆرینەن لە سیناتی 100 ئەندامیدا. ئەوان 52 کورسیان لە دەستدایە بەرامبەر 48 ی دیموکراتەکان. بەڵام بۆ پەسەند کردنی گروسش کۆمارییەکان پێویستیان بە 60 دەنگی ئەندامانی سینات هەیە.

XS
SM
MD
LG