ڕۆژی شەممە هەزاران کەس لە سەرانسەری لەندەن خۆپیشاندانیان ئەنجام دا دژ بە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، ئەمەش تەنها چوار ڕۆژ پێش ئەوەیە کە سەرۆک وەزیر تەریسا مەی بە فەرمی دەستبکات بە پرۆسەی جیابوونەوەکە لەو یەکێتییەی کە بەڕیتانیا 44 ساڵ لەمەوبەر بەشداری تێداکرد.
ڕێپێوانی بە ناوی یەکێتی بۆ ئەوروپا بە گردبوونەوەیەک لە مەیدانی پەرلەمان کۆتایپێهات شوێنی هێرشەکەی ئەم هەفتەیە کە لەلایەن خالید مەسعود ئەنجام درابوو و چوار کەسی تێدا کوژرا.
خۆپێشاندەران ساتێک بەبێدەنگی ڕاوەستان بۆ ڕێزلێنان لە قوربانیانی هێرشەکە. ئەوان ئاڵای یەکێتی ئەوروپا و دروشمی نوسراوی وەکو " ئێستا بەرنامەتان چییە" و "ڕێگری بکەن لە دەرچوونی بەریتانیا" یان بەرز کردبۆوە لە کاتێکدا بەرەو بەردەم پەرلەمان چوون.
ئەم خۆپیشاندانە هاوکاتی 60 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ئەوروپایە کە ڕێوڕەسمەکە لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا بەڕێوە چوو بەبێ بەشداری بەریتانیا.