Accessibility links

چلورە هەردی: بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە نیشانەی هەڵوەشاندن و داڕمانی یاساکانی هەرێمە


چلورە هەردی
چلورە هەردی

بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووکدا ناڕەزاییەکی زۆر و توندی چالاکوانانی بە دوای خۆیدا هێناوە.

لەو گرتە ڤیدیۆییەدا کابرایەک هاوسەرکەی گوناهبار دەکات بەوەی پاکیزە نەبووە پێش هاوسەرگیرییان.

چلورە هەردی، چالاکوانی مافی ژنان و مافە سیڤیلیەکان لە وەڵامی ئەوانەی دەڵێن گوایە کەسەکان گیراون و ئەم خانمە پاکیزە بووە، دەڵێت هەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووکەوە هەندێک زانیاری لەسەر ئەم دۆسێیە بە دەست گەیشتون، بەڵام ئەوەی کە دەگوترێت پاکیزەیی ئەو خانمە سەلمێندراوە ئێجگار شتێکی ناشرینە کاتێک پۆلیس و ئاسایش یەکەم هەوڵیان زانینی ئەوەبێت ئایا کچەکە پاکیزە بووە یان نا.

چلورە هەردی دەڵێت هێشتا لە کێشەکە تێنەگەیشتوین، لە جورئەتی ئەو کەسانە تێنەگەیشتوین کە بەرەنگاری هەموو یاساکانی هەرێم بوونەتەوە و هیچ سڵ کردنەوەیەکیان نەبووە لە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەو شێوەیە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، چلورە هەردی چالاکوانی مافی ژنان و مافە سیڤیلیەکان ئاماژەش بەوە دەکات پێشخستنی پاکیزەیی ئەو خانمە و خۆ دوورخستنەوە لە ڕەفتاری پیاوەکان وەک ئەوەیە پێمان بگوترێت "هەتاکو ئێستا هەموو حکومەت و دەسەڵات و یاساش لە خەمی ئەوەدا بن کە کچەکانمان پاکیزە بن."

چلورە هەردی دەڵێت ئەگەر بەدواداچوون لەسەر ئەم گرتە ڤیدیۆییە کراوە ئەی بۆچی ڕێگەدراوە بڵاوببێتەوە و هەر زوو نەسڕدراوەتەوە؟!

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:08 0:00

XS
SM
MD
LG