Accessibility links

سیروان عەبدول: ئێجگار ڕۆشنە کە کورد ئامادەیی نییە بۆ قۆناغی پاش داعش


سیروان عه‌بدول
سیروان عه‌بدول

نکوڵی ناکرێت لەوەی جموجۆڵ و کاریگەرییەکانی داعش لە عێراق و سوریاشدا سنورداربووە و قسە و باسیش زۆرن لەسەر قۆناغی پاش داعش لە ناوچەکەدا سەبارەت بەوەیچی دەتوانرێت بکرێت لەو قۆناغە چاوەڕوانکراوەدا بۆ ڕێگەگرتن لە ئەگەرەکانی دروستبوونەوەی ڕێکخراوێکی تێرۆریستی تر.

لە عێراق داعش بەرەو شکست دەڕوات و زۆر ناوچەی لەدەستداوە، لە سوریاش بە هەمان شێوە کردە لەشکرییەکانئازادکردنی شاری ڕقە بەرەوپێشچوونی زۆری بە خۆوە بینیوە، بەهۆی لە دەستدانی بیرە نەوتیەکانیشەوە داعش دووچاری تێکشکانێکی دارایی هاتووە.

تێرۆریستانی داعش
تێرۆریستانی داعش

بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا دەکرێت ئەمانە وەک نیشانەیەک بۆ کۆتاییهاتنی داعش سەیر بکرێن؟

سیروان عەبدول، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت داعش بەو شێوەیە نامێنێت وەک ئەوەی ناوچەیەکی داگیرکردووە و بوونێکی بۆخۆی دامەزراندووە و دەشڵێت ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستیە هەر تەنها ژمارەیەک چەتە نین ناوچەیەک داگیر بکەن بەبێ ئەوەی پاڵپشتیان هەبێت، هەر بۆیە کارکردن لەسەر نەهێشتن یان کەمکردنەوەی ئەو زەمینەیە گرنگە کە داعشی لەسەر دروستبووە.

سیروان عەبدول ئاماژەش بەوە دەکاتلە کۆمەڵگەی ئیسلامیدا، توندڕەویی و میانڕەوی دەکەوێتە سەر ڕەخساندنی زەمینەکان و دەڵێت پیویستە کار لەسەر ئەوە بکرێت کە ئیتر توندڕەوی ئاینی هیچ بەرژەوەندییەک یان سودێکی نەمێنێت و ئەم ئەرکەش لە ئەستۆی کۆمەڵگەیە.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ سیروان عەبدول نوسەر و لێکۆڵەر کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:56 0:00

XS
SM
MD
LG