ڕۆژی یەکشەممە کەسێک چووە سەربانی کۆنسۆڵخانەی هۆڵەندا لە ئەستەنبوڵ و ئاڵای هۆڵەندای بە تورکیا گۆڕی. گرتەیەکی ڤیدیۆیی کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی خۆجێیی دەریدەخات کەسێک لەسەر باڵەخانەکە وەستاوەو هاور دەکات ئەڵاهو ئەکبەر.
لەبەردەم کۆنسۆڵخانەکەش ژمارەیەک خەڵکی ئاڵای تورکیایان هەڵکردبوو و هاواریان دەکرد نەفرەت لە هۆڵەندا، هۆلەندا ڕەگەزپەرستە.
ئەم ڕووداوانەی ڕۆژی یەکشەممە لە دەمێکدایە کە گرژی و ئالۆزی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەی هاوپەیمانی ناتۆدا لە زیادبووندایە پاش ئەوەی ڕۆژی شەممە هۆڵەندا ڕێگەی لە 2 وەزیری تورکیا گرت لە هۆڵەندا بەشداری بکەن لە هەڵمەتی ڕیفراندۆمی کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بکرێت.
ئاژانسی دەنگوباسی دۆغان لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت کۆنسۆڵخانەی هۆڵەندا ئاڵاکەی تورکیای داگرتووە و ئاڵای هۆڵەندای داناوەتەوە. ئەو کەسەی کە ئالاکەی هۆڵەندای داگرتبوو هێشتا نەناسراوە.