Accessibility links

کالیفۆرنیا ئاماده‌یه‌ ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر له‌ شه‌قامه‌کانی به‌کاربێت


.
.

به‌پێی ڕێنمایه‌ نوێکانی ئه‌و ولایه‌یه‌ته‌، کالیفۆرنیا به‌نیازه‌ ئۆتۆمبێلی بێ سووکان و شۆفێر، به‌ته‌کنه‌لۆجیا کارده‌کات به‌کۆتای ئه‌مساڵ له‌شه‌قامه‌کانی به‌کاربێت، چاودێران ده‌ڵین ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ پاڵنه‌رێکی به‌هێز بۆ په‌ره‌سه‌ندن و نه‌شونمای ئه‌و جۆره‌ ته‌کنه‌لۆجیایه‌.

له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له‌شاڕێگاکاندا کۆمپانیاکانی ته‌کنه‌لۆجیا تاقیکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئۆتۆمۆبێلی بێشۆفێر کردوه‌، ڕێکخه‌ران و چاودێرانی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ جه‌ختیان ده‌کرده‌وه‌ ده‌بێت سوکان و که‌سێکی تێدا بێت له‌کاتی ‌باش کارنه‌کردنی بتوانێت کۆنتۆڵی بکات. به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌رپه‌رشتی ئۆتۆمبێل به‌م دوایانه‌ ڕێگای به‌ کارکردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا بێ سوکان و شۆفێر له‌شه‌قامه‌کان کاربکه‌ن.

به‌پێی ئه‌م بڕیاره‌ له‌کۆتای ئه‌مساڵ 2017 تاقیکردنه‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات و له‌وانیه‌ دوای ئه‌وه‌ی دوا مۆڵه‌تی پێده‌درێت ژماریه‌کی سنووردار له‌ساڵی 2018دا بۆ ئاروزمه‌ندانی بۆ به‌کارهێنانی بکه‌وێته‌ به‌رده‌ست.

له‌ئێستادا ولایه‌ته‌کانی‌که‌ ڕێنمایی‌یان وایه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ بۆ کارکردنیان ده‌بێت سوکان و شۆفێری تێدابێت. به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ کالفۆرنیا ئه‌م هه‌نگاوه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ داهاتووی ئه‌م ته‌کنه‌لۆجیایه‌ له‌و ولایه‌ته‌ که‌ دانیشتوانی زۆره‌ و له‌بواری میدیا و ڕۆشنبیریدا پێشڕه‌وه‌.

دووکه‌س له‌سانفرانسیسکۆ باری ته‌ندروستیان دوای خواردنه‌وه‌ی چای جۆرێک له‌ده‌مه‌شێر تێکده‌چێت.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند له‌دوو حاڵه‌تی جیاوازدا پیاوێکی ته‌مه‌ن 50 ساڵ و خانمێکی ته‌مه‌ن 30 ساڵ له‌م مانگه‌دا دوای خواردنه‌وه‌ی چای جۆرێک له‌ گووڵی ده‌مشێر ته‌ندروستیان تێکده‌چێت و ڕه‌وانه‌ی به‌شی بووژانه‌وه‌ وچاودێری به‌رده‌وامی نه‌خۆش ده‌کرێن.

هه‌ردوو نه‌خۆشه‌که‌ لاوازیان پێوه‌ ده‌رکه‌وتوه‌ و لێدانی دڵیان به‌شێوه‌یه‌ک تێکجوه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌بوه‌.

گووڵه‌کانی جۆری ده‌مشێر Wolfsbane له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا وه‌ک ده‌رمانی سروشتی به‌کاردێت، به‌ومه‌رچه‌ی به‌ئاگاهیه‌وه‌ دروستکرابێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی نه‌بێت.

به‌رپرسانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن به‌دوای سه‌رچاوه‌ی دروستکردنی ئه‌و جۆره‌ گووڵانه‌دا ده‌گه‌رین که‌ بۆته‌ هۆی دوو حاڵه‌تی ژه‌هراوی بوونه‌که‌، ئاگاهیش ده‌ده‌ن که‌ چیدی که‌سانی‌که‌ ئه‌و جۆره‌ چایه‌ به‌کار نه‌هێنن

دکتۆر تۆماس ئاراگۆن به‌رپرسی ته‌ندروستی سانفرانسیسکۆ له‌مباریه‌وه‌ ووتی گووڵی دمه‌شێر کێشه‌ی بۆ دڵ دروست ده‌کات و له‌وانه‌شه‌ کووشنده ‌بێت.

توێژینه‌وه‌: شه‌پۆلی به‌هێزی ڕادێۆ له‌واڵایی‌یه‌وه‌ ده‌گاته‌ زه‌وی.

چاودێری واڵایی ئاڤی لووێب له‌ناوه‌ندی هارڤه‌رد – سمۆسێنیان بۆ فیزیای گه‌ردوون ده‌ڵیت، شه‌پۆله‌کان کورت و خێرا و به‌هێزن، زۆر له‌دووره‌وه‌ دێن، بۆ مللی چرکه‌یه‌ک به‌رده‌وامن، له‌وانه‌یه‌ له‌که‌شتیی بوونه‌وه‌ری ده‌ره‌وه‌ی زه‌ویه‌وه‌ ده‌رجن، سه‌رچاوه‌که‌یان ئامێری دروستکراوه‌ و سروشتی نیه‌ و زۆر پێشکه‌وتوه‌، جێگای ڕامان و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌.

ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسووڕمانه لای توێژه‌ره‌وان‌ ئایا چ جۆره‌ ئامێر و ته‌کنه‌لۆجیایه‌ک ده‌توانێت شه‌پۆل به‌و هێزو توانایه‌ بنێرێت، له‌گه‌له‌کسیه‌که‌وه‌ ملیاره‌ها ساڵی تیشک له‌زه‌ویه‌وه‌ دووره‌ هاتوه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵین ئه‌گه‌ر که‌شتی بێت ده‌بێت 20 ئه‌وه‌ندی پاپۆڕه‌گه‌ره‌کانی تۆرستی گه‌وره‌بێت.

زانکان ده‌ڵێن له‌ڕووی پراکتیکه‌وه‌ ئامێرێک به‌و توانایه‌ ده‌بێت له‌قه‌باره‌دا زۆر گه‌وره‌ بێت. له‌ساڵی 2007دا بۆیه‌که‌م جار ئه‌م شه‌پۆلانه‌ به‌دیکراون و به‌لانی‌که‌م تائێستا 24 که‌ڕه‌ت به‌تلسکۆبی چاودێری شه‌پۆله‌ به‌هێزه‌کان تۆمارکراون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:30 0:00

XS
SM
MD
LG