ڕێکخراوی PEN ی کورد بە هاوکاری ڕێکخراوی نۆژین بۆ دیموکراتی کردنی خێزانەکان ژمارەیەک لە منداڵە ئاوارەکانی کەمپی شارییە کە لەگەڵ کەسوکاریان بەهۆی شەڕی داعشەوە ئاوارە بوون فێری نوسینی چیرۆک و شیعر و پەخشان دەکەن.
ئەدیبە نوری بەڕێوەبەری ڕێکخراوی نۆژین لە لێدوانێکیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە پڕۆژەکەیان دەکات.
پەیامنێرمان سەلام باڵایی لە دهۆکەوە ئەم ڕاپۆرتەی بۆ ئامادە کردوین.