Accessibility links

مەحمود عەباس داوای پاراستنی چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکات


Prezidan Palestinyen an Mahmmoud Abbas
Prezidan Palestinyen an Mahmmoud Abbas

مەحمود عەباسی سەرۆکی فەلەستینی وا داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکات مەسەلەی چارەسەری دوو دەوڵەتی بپارێزن هاوکاتی ئەوەی کە ئیسرائیل ئاستی بنیاتنانی خانوبەرەی جولەکە نشین فراوان دەکات.

ئەمڕۆ لە وتەکەیدا بۆ ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ ی نەتەوەیەکگرتوەکان لە جنێڤ مەحمود عەباس داوای لەو وڵاتانە کرد کە بڕوایان بە چارەسەری دوو دەوڵەتی هەیە کە بێنەدەنگ و داکۆکی لەو پرسە بکەن و هەروەها دان بە دەوڵەتی فەلەستینیدا بنێن.

لە درێژەی وتەکەیدا سەرۆک مەحمود عەباس گوتیشی دەبێت چارەسەری دوو دەوڵەتی لە هەر هەوڵێکی پاشگەزبوونەوە بپارێزن یان نابێت بە ئاسانی بەلاوە بنرێت. هاوکات بەڕێز عەباس بەردەوامی بنیاتنانی خانوبەرەی جولەکە نشینانی مەحکوم کرد و هەروەها پەسەندکردنی یاسایەک ئەوەی لە مانگی رابردوودا حکومەتی ئسرائیلی بە بەرواری کۆن بۆ هەزاران لە خانوبەرە ی کەناری خۆرئاوا پەسەندکرد و دەیانکاتە یاسایی ، ئەوانەی وەک مەحمود عەباس دەڵێت بە نا قانونی لەسەر خاکی تایبەتی فەلەستینی بنیات نرابوون. ئاماژەی بەوەشکرد ئەو یاسایەی ئیسرائیلی پەیوەست شەرعیەتدانە بە دزینی خاکی فەلەستینی داگیرکراو. هاوکات مەحمود عەباس هوشیاری دا لەسەر گواستنەوەی هەر باڵیۆزخانەیەک بۆ ئۆرشلیم ، ئەو مەسەلەیەی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە وروژێندراوە.

XS
SM
MD
LG