Accessibility links

ئارێز عەبدوڵا: کێشەکانی نێوان عێراق و سعودیە بە هەنگاوێک و دووان و سیان چارەسەرنابن


ئارێز عەبدوڵا
ئارێز عەبدوڵا

وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودیە سەردانێکی لە ناکاوی عێراق دەکات و لەگەڵ حەیدەر ئەلعەبادی سەرەک وەزیری وڵاتەکەشدا کۆدەبێتەوە.

ئەمەش یەکەمین سەردانی گەورە کاربەدەستێکی عەرەبستانی سعودیەیە بۆ عێراق لەوەتای ساڵی 2003 و ڕوخاندنی ڕژێمە دیکتاتۆرییەکەی عێراق.

ئەم سەردانەی عادل ئەلجوبەیروەک دەگوترێت بە مەبەستی باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاز و بەغدایە کە پشێوی و ئاڵۆزی زۆری تیادایە.

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی سەوز دەڵێت ژمارەیەک فاکتەر هەن پێویستە لەم سەردانەدا لەبەرچاوبگیرێن، لەوانە سەرکەوتنەکانی عیراق بەسەر ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی و لۆمەکردنی سەرکردەکانی عەرەب بەوەی عێراقیان فەرامۆشکردووە و بۆ ئێران جێهێڵراوە و دەشڵێت خاڵێکی تریش پەیوەندی بە سیاسەتی نوێی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە هەیە بەرامبەر بە ئێران کە بە سیاسەتێکی توند ناودێری دەکات.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، ئارێز عەبدوڵا ئاماژەش بەوە دەکات بە دووری نازانێت سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودیە بە ڕاسپاردە و ڕاوێژی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا بووبێت و دەشڵێت، لەوبڕوایەدا نییە سعودیە بتوانێت دڵنیایی بە عێراق بدات لە بەرامبەر ڕێگرتن لە هەژموون وکاریگەرییەکانی ئێران لە عێراقدا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:07 0:00

XS
SM
MD
LG