Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: دکتۆر نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد


دکتۆر نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد
دکتۆر نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد

پێشتر هەر لەم بەرنامەیەدا لەگەڵ (دکتۆر نەوزاد) دا باسمان لە ژمارەیەک چەمک و ڕەهەند کرد لە شاردا، لەوانە شار یانی چی؟ چ شتێک شار بەرهەم دەهێنێت و شاریش خۆی چی بەرهەم دەهێنێت؟

دیمەنێکی سلێمانی
دیمەنێکی سلێمانی

ئێستاشی لەگەڵدابێت چەمکی پێناسەکردنی شار و دیاریکردنی هێڵە گشتییەکان بۆ ناساندنی شار بابەتێکی گەرموگوڕن بۆ ئەوانەی دەخوازن کار لەسەر تایبەتمەنێتییەکانی شار بکەن و پێوانەکان بۆ شار دابنێن.

بەگشتی وەها دەبینرێت شار شوێنی پێشکەوتن و پەرەسەندنی وڵاتەکانە لەو ڕوانگەیەوەی لە شار پیشەسازی هەیە و لە لادێکاندا کشتوکاڵ ئەمەش بە یەکێک لە جیاوازییەکانی نێوان شار و لادێ دانراوە. دەکرێت ئەمەش وەک بەرەنجامی ململانێی دوو سیستەمی ئابوری لێی بڕوانرێت، فیوداڵی و سەرمایەداری.

دیمەنێکی ئامەد
دیمەنێکی ئامەد

لە شاردا دانیشتوان لە زیاتر لە یەک کۆمەڵ و یەک پێکهاتە پێکدێت و لە هەندێک باریشدا دابەش دەبن بەسەر گروپ و دەستەی جیاوازدا و هەر ئەمانەش خۆیان دەبنە بڕیاردەر لەسەر چۆنیەتی پێکەوە ژیان لە شاردا.

هەندێکیش وەهای بۆ دەچن شار دروست دەبێت و هزر بە دوای خۆیدا دێنێت، لە دەمێکدا ڕایەکی پێچەوانەش هەیە و لەو بڕوایەدایە هزر جیاوازە و هیچ پەیوەندییەکی نییە بە شار و دروستبوونی شارەوە.

دیمەنێکی عەفرین
دیمەنێکی عەفرین

ناکرێت نکوڵی لەوە بکرێت کە شار یەکەیەکی ئاڵۆزە و ژمارەیەک یەکەی جیاواز پێکیدەهێنن وەک فەرهەنگ، جوگرافیا، سروشت، کولتور، مێژوو، سیما و تانوپۆی تایبەت، بەڵام بەشێکیش بڕوایەکی تۆکمەیان هەیە کە دانیشتوان بەشێکی گرنگە (ئەگەر گرنگترین بەش نەبێت) لە پرۆسەی دروستکردنی شاردا.

دیمەنێکی کرماشان
دیمەنێکی کرماشان

دروستە ئەگەر بگوترێت لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شار بە بڕیارێکی فەرمانڕەویی سیاسیانە دروستدەکرێت وەک چۆن ئەوەی بە بڕیارێک شارەدێیەک بکرێتە شار بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ ڕەهەندێکی تر. لەو وڵاتانەی کورد بەشێکە لێی لەم جۆرە بڕیارانە زۆر بینراون.

دیمەنێکی هەولێر
دیمەنێکی هەولێر

شار لە سەردەمی بەجیهانیبووندا چ مانایەکی بۆ دەمێنێتەوە؟

چ شتێک دەبێتە مایەی کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکان لە ناو شاردا؟

ئایا لە جوگرافیای کوردستاندا شارمان هەن؟

ئایا شار ڕۆشنبیری بەرهەم دەهێنێت؟

(دکتۆر نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد) نوسەر و لێکۆڵەر وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:25:30 0:00

XS
SM
MD
LG