Accessibility links

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی هەڵوێستی جیاوازی لەسەر ئیسلام هەیە


ڕاوێژکاری نوێی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا بە پێی ڕاپۆرتان بە ستافەکەی ڕاگەیاندووە ئەو موسوڵمانانەی کە کاری تیرۆرستی ئەنجام دەدەن نێوی ئیسلام خراپ دەکەن، ئەم هەڵوێستە جیایە لە هەڵوێستی ڕاوێژکارە باڵاکانی تری سەرۆک ترامپ.

بە پێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ژەنەڕاڵ هێربرت ڕەیمند مك‌ماستەر بە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕاگەیاندووە کە بەکارهێنانی دەستەواژەی " تیرۆرسمی ڕادیکاڵی ئیسلامی" ئەنجامی باشی نابێت لەبەر ئەوەی کردارە تیرۆرستییەکان " نائیسلامین"

ئەم لێدوانانەی مکماستەر پێچەوانەی ڕاوێژەکانی سەرۆک و مایکڵ فلەینی ڕاوێژکاری پێشوی ئاسایشی نیشتمانییە کە بەهۆی بەڵاڕێدا بردنی کاربەدەستانی بەڕێوەبەرایەتی سەربارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیپلۆماتێکی ڕوسیا دەستی لەکار کێشایەوە.

لێدوانەکانی مكماستەر لە گەڵ هەڵوێستەکانی سەرۆکەکانی پێشوو باراک ئۆباما و جۆرج بوش یەکدەگرێتەوە.

XS
SM
MD
LG