Accessibility links

بەهۆی سنووردارکردنی کۆنفراسە ڕۆژنامەوانییەکانی ڕەخنە لە کۆشکی سپی دەگیرێت


ڕۆژی هەینی کۆشکی سپی ڕەخنەیەکی زۆری لێگیرا پاش ئەوەی ڕێگەی گرت لە ژمارەیەک دەزگای ڕاگەیاندن بەشداری لە پرسیار و وەڵامی ڕۆژانەی گوتەبێژی کۆشکی سپی شان سپایسەر بکەن.

چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی کە ڕەخنە لە سەرۆک دانۆڵد ترامپ دەگرن لە ناویاندا کەناڵی CNN و ڕۆژنامەی The New York Times یش لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیانە دەرکراون.

ژمارەیەک دەزگای وەکو Breitbart News، تۆڕی دەنگوباسی One America و واشنتۆن تایمس کە بە شێوەیەک پشتیوانی لە ترامپ دەکەن ڕێگەیان پێدەدرێت بڕۆن یان بانگهێشت کراون بۆ بەشداری کردن لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیانەی شان سپایسەر.

ڕێگە بە دەزگا ئاساییەکانی تریش دراوە بەشداری بکەن وەکو کەناڵەکانی ABC, CBS, NBC و Fox .

ژمارەیەک لە دەزگاکانی تریش وەکو ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد ڕایگەیاندووە بەشداری ناکات بۆ هاوسۆزی دەربڕین بۆ ئەو دەزگایانەی کە قەدەغە کراون.

پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی بانگهێشت نەکرابوو بۆ بەشداری کردن لە کۆنفراسی ڕۆژنامەوانی شان سپایسەر و ئامادەی کۆبونەوەکە نەبوو لەگەڵ سپایسەر.

کۆبونەوە داخراوەکە، لە ئۆفیسی سپایسەر ئەنجام درا لە بری کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی ڕۆژانەی بەردەم کامێراکان.

کۆمەڵەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی، کە ڕێکخراوێکی ڕۆژنامەوانانە کە کارەکانی سەرۆک ڕووماڵ دەکەن، دەستبەجێ ڕەخنەیان لەو کردارەی ڕۆژی هەینی کۆشکی سپی کرد و گوتی زیاتر تاوتوێی دەکات.

XS
SM
MD
LG