Accessibility links

کۆمپانیای سپه‌یس ئێکس مووشه‌ک فالکۆن 9 بۆ بنکه‌ی ئاسمانی نێوده‌ڵوه‌تی ده‌نێرێت.


.
.

له‌بنکه‌ی ناوه‌ندی که‌نه‌دی بۆ ئاسمان له‌ کاب کاناڤێراڵ Cape Canaveral له‌ولایه‌تی فلۆریدا مووشه‌که‌ی فالکۆن9ی Falcon 9 بێفڕۆکه‌وان له‌به‌رهه‌می کۆمپانیای سپه‌یس ئێکس SpaceX به‌سه‌رکه‌وتویی بۆ ئاسمان هه‌ڵدرا. مووشه‌که‌که‌ خواردن و پێداویستی بۆ بنکه‌ ده‌گوازێته‌وه. گرێبه‌ستی ناسا له‌گه‌ڵ کۆمپانیای SpaceX له‌نێوان 10 بۆ 20 نێردراو ده‌بێت.

ئه‌مه‌ یه‌که‌م هه‌ڵدانی سه‌رکوتویی مووشه‌که‌که‌یه‌ له‌ ولایه‌تی فلۆریدا له‌وه‌تای ته‌قینه‌وه‌ی مووشه‌کی کۆمپانیاکه‌ له‌مانگی 9ی 2016دا. ئه‌و بنکه‌یی هه‌ڵدانی مووشه‌ک بۆ ماوه‌ی 6 ساڵه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌کاردێت.

هه‌روه‌ها له‌ 18 مانگی یه‌کی ڕابردوودا کۆمپانیای SpaceX به‌سه‌رکه‌وتویی جۆرێکی مووشه‌کی Falcon 9 ی له‌بنکه‌ی ڤانده‌نبیرگی ئاسمانی له‌باشووری کالفۆرنیا بۆ ئاسمان نارد .

توێژه‌ره‌وان مشتوومڕ له‌سه‌ر کیشوه‌ری هه‌شته‌م ده‌که‌ن.

ڕۆژنامه‌ی گاردیان بڵاویکرده‌وه‌ توێژه‌ره‌وان ده‌ڵین کێشوه‌رێک هه‌یه‌ له‌ باشووری خۆرئاوای ده‌ریای ئارام، ژێر ئاو که‌وتوه‌ و ده‌بێت وه‌ک کیشوه‌ری هه‌شتم تێی بڕوانرێت. به‌ زیلاندیا Zealandia ناوی ده‌به‌ن، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌و کشیوه‌ره‌ له‌سه‌ر ئاوه‌ که‌ نیوزیلندایه‌‌.

به‌پێی نه‌خشه‌ی زیلانیدا که‌ کۆمه‌ڵه‌ی جێۆلۆجی ئه‌مریکا بڵاویکرده‌وه‌، توێژه‌ره‌وان ده‌ڵین کیشوه‌ره‌که‌ هێنده‌ی 3/4 (سێ له‌سه‌ر چواری) ڕووپێوی ئوسترالیا ده‌بێت، به‌نزیکه‌ی پانتایی 5 ملێۆن کیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌.

ته‌نها 6%ی ئه‌و کشوه‌ره‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئاوه‌، که‌ نیوزیلنداو کالیدۆنیای نوێ و هه‌ندێک دوورگه‌ی‌دیکه‌یه‌.

ئه‌وه‌ی زانراوه‌ نیوزیلندا به‌ کیشوه‌ری ئوسترالیاوه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌. به‌ڵام توێژه‌ره‌وان ده‌ڵین سه‌خته‌ وه‌ک کیشوه‌ر ناوی لێبنرێت و هه‌ژمار بکرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ژێر ئاوه‌دایه‌.

ڕۆژنامه‌ گاردیان ده‌ڵیت زیلاندیا له‌ کیشوه‌ری گه‌وره‌ی گۆندوانا Gondwana پچراوه‌ به‌ر له‌ 60 بۆ 85 ملێۆن ساڵ.

توێژینه‌وه‌یه‌ک: یاری تۆپی پێ مه‌ترسی له‌سه‌ر برینداربوونی مێشکی یاریزان هه‌یه‌.

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ڵێت به‌رکه‌وتنی توپ به‌توندی به‌سه‌ری یاریزاندا له‌وانیه‌ ئه‌گه‌ری مه‌ترسی تووشبوون به‌ تێکچوونی مێشک و نه‌خۆشیه‌کانی به‌رزکاته‌وه‌.

تائێستا 6 یاریزانی پێشوو دۆزراونه‌ته‌وه‌ له‌ژیاندا نه‌ماون، به‌ر له‌ مردنیان به‌هۆی پێکدادانی تۆپ تووشی کێشه‌کانی برینداربوونی مێشک بوون.

بریندابوونه‌کان له‌هه‌مان شێوه‌یه‌‌‌ یاریزانانی تۆپی ئه‌مریکایی، یاریزانانی بۆکسێن و بریندابوونی سه‌ری سه‌ربازان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ تووشبوون، ناسراوه‌ به‌ هه‌وکردنی مێشک به‌هۆی به‌رکه‌وتنی به‌هێز‌، که‌ده‌بێته‌ هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی کاری مێشک و لێکدانه‌وه‌ و تێکچوونی ده‌روون.

هیلین لینگ پرۆفیسۆری زانستی هه‌سته‌ده‌مار له‌ زانکۆی له‌نده‌ن و سه‌رپه‌رشتیاری تووێژینه‌وه‌که‌ ده‌ڵێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر یاری زانانی تۆپی پێ که‌متره‌ به‌ڵام زۆر به‌کارهێنانی سه‌ر بۆ لێدانی تۆپ زیان به‌مێشک ده‌به‌خشێت.

توێژینه‌وه‌که‌ ده‌ڵێت سکانی بۆ یاریزانه‌کان کراوه‌ به‌ڕوونی کاریگه‌ریه‌کان ده‌رناخات، به‌ڵام باش مردنیان و توێکاری کردنی مێشکیان ده‌رده‌خات تاچه‌ند هه‌سته‌ده‌ماره‌کانی مێشک زیانی پێگه‌شتوه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:09 0:00

XS
SM
MD
LG