Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: تارا شەوکەت


فیستڤاڵی سینەمایی بەرلین دەستیپێکردووە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆری هونەرمەندان و کەسایەتیەکانی لە سەرانسەری جیهاندا دەستێکی گەورەیان هەن لە خزمەتکردنی فەرهەنگەکان و لێکنزیککردنەوەی کولتورە جیاوازەکان.

(بەرلینالە) یەکێک لە گردبوونەوە گەورە و گرنگەکانی هونەری و کولتوری و فەرهەنگی لە جیهاندا.

فیستڤاڵی سینەمایی بەرلین بە گەورەترین بۆنەی سینەمایی دادەنرێت لە سەرانسەری جیهاندا لەسەر بنچینەی ئامادەبووان و بەشداربووانی ئەم فیستڤاڵە.

ئەم کەرنەڤاڵە سینەماییە لە ساڵی 1951 ەوە دەستی پێکردووە و یەکەم فلیمیش کە نومایشت کراوە فلێمێکی دەرهێنەری ناودار ئەلفرێد هیتشکۆک بووە، وە لە ساڵی 1978 ەوە لە مانگی دوودا ئەم فیستڤاڵە دەکرێت و زیاتر لە هەفتەیەکیش دەخایەنێت.

لەم فیستڤاڵەدا ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو فلیمی جۆراوجۆر لە جیهاندا نومایشت دەکرێن و هەندێکیشیان هەڵدەبژێردرێن بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکانی فیستڤاڵەکە کە بریتین لە ورچی زێڕین یان ورچی زیوین، ئەمەش وەک هێمایەکە بۆ سیمبۆلی شاری بەرلین.

ساڵانە لەم فیستڤاڵەدا ژمارەیەک ڕۆمان هەڵدەبژێردرێن و لە ڕۆژێکی فیستڤاڵەکەدا دەخرێنە بەردەست هونەرمەندە دەرهێنەرەکانی بەشدار لە فیستڤاڵەکەدا تا بیانکەنە فلیمی سینەمایی.

دواهەمین هەناری دونیا
دواهەمین هەناری دونیا

بۆ ئەمساڵ 12 ڕۆمان هەلبژێردراون یەکێکیان (دواهەمین هەناری دنیا) ڕۆمانەکەی گەورە نوسەر و ڕوناکبیری کورد (بەختیار عەلی) یە بۆ فیستڤاڵی سینەمایی بەرلین یان بەرلینالە هەڵبژێردرواە.

یەکێک لە بەشداربووانی ئەمساڵی ئەم فیستڤاڵە (تارا شەوکەت) ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی لە ڕێکخراوی (بیراتونگ سینترۆم).

پڕۆژەیەکی هاوبەش هەیە لە نێوان (بی جەی ئێف) و ئەنستیتۆی گۆتە و تارا شەوکەت سەرپەرشتی ئەو پڕۆژەیە دەکات کە بریتییە لە هەڵبژاردنی ژمارەیەک فلیمی ئەڵمانی و جیهانی. پێویستە فلیمەکان تایبەت بن بە پەنابەران.

(بی جەی ئێف) بەشدارە لە بەرلینالە.

(تارا) لە ماوەی کارکردنیدا لە بیراتونگ سینتروم بایەخێکی زۆری داوە و کاریشی لەسەر ژمارەیەک چالاکی فەرهەنگی کردووە.

ئایا لەم فیستڤاڵەی بەرلیندا هەر تەنها مەبەست نیشاندانی

فلیمە سینەماییەکان و خەڵات دابەشکردنە؟

لەم فیستڤاڵەی ئەمساڵی بەرلینالە ئامادەیی فلیمی کوردی و بەشداری کورد چەندە و چۆنە؟

ئەم جۆرە گردبوونەوە فەرهەنگی و هونەریانە چەندێک دەتوانن ببنە فاکتەرێک بۆ نزیکبوونەوەی فەرهەنگ و کولتورە جیاوازەکان؟

لەمساڵدا کە شەپۆلی پەنابەران ڕوویان لە ئەوروپا کردووە،ئایا بەرلینالە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دۆسێی پەنابەران؟

(تارا شەوکەت) لە هۆڵی فیستڤاڵی بەرلینالەوە وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:21:33 0:00

XS
SM
MD
LG