Accessibility links

سه‌لام عه‌بدوڵا: حکومه‌ت خه‌ڵکی به‌ ته‌نیا هێشتووه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌ستمان داوه‌ به‌ کاری هه‌ره‌وه‌زی

  • Jani Diylan

Salam Abdulla

زۆر له‌ هاووڵاتیانی شاری خانه‌قین له‌ زۆر روه‌وه‌ ده‌ستپێشخه‌ر بوونه‌ له‌ کار و چالاکی جۆرا و جۆر و ئه‌مجاره‌ش کۆمه‌ڵێک که‌سانی خۆبه‌خش ده‌ستیان کردووه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تێکی هه‌ره‌وه‌زانه‌ بۆ درووستکردنی خوێندگایه‌ک له‌ یه‌کێک له‌ گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری شاره‌که‌دا. شارێک که‌ له‌سه‌ر ده‌ریایه‌کی نه‌وتدا دانیشتووه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین خاڵی سنووریه‌ و رۆژانه‌ ده‌رامه‌تی میلۆنان دۆلاره‌، بۆ ئه‌رکێکی له‌و جۆره‌ بکه‌وێته‌ ئه‌ستۆێ که‌سانێکی خۆبه‌خش و هاووڵاتیانی شاره‌که‌دا؟

زۆر له‌ هاووڵاتیانی شاری خانه‌قین له‌ زۆر روه‌وه‌ ده‌ستپێشخه‌ر بوونه‌ له‌ کار و چالاکی جۆرا و جۆر و ئه‌مجاره‌ش کۆمه‌ڵێک که‌سانی خۆبه‌خش ده‌ستیان کردووه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تێکی هه‌ره‌وه‌زانه‌ بۆ درووستکردنی خوێندگایه‌ک له‌ یه‌کێک له‌ گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری شاره‌که‌دا.

شارێک که‌ له‌سه‌ر ده‌ریایه‌کی نه‌وتدا دانیشتووه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین خاڵی سنووریه‌ و رۆژانه‌ ده‌رامه‌تی میلۆنان دۆلاره‌، بۆ ئه‌رکێکی له‌و جۆره‌ بکه‌وێته‌ ئه‌ستۆێ که‌سانێکی خۆبه‌خش و هاووڵاتیانی شاره‌که‌دا؟

سه‌لام عه‌بدوڵا نووسه‌ر، رۆژنامه‌وان و چالاکوان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئێمه‌ ئێستا له‌ ناو قه‌یرانێکی زۆر قورس و گرانین، حکومه‌ت به‌رنامه‌ی لیبرالیزمی نوێ جێ به‌ جێ ئه‌کا، باری خه‌ڵک گران بوه‌، ئه‌مه‌ واێکرد ئێمه‌ به‌ دووای ئه‌ڵترناتیڤێکدا بگه‌رێن، ئه‌م ئه‌ڵترناتیڤه‌ ته‌نها له‌ چواچێوه‌ی کاری هه‌ره‌وه‌زی خۆێ ئه‌بینێ، هه‌ر پرۆژه‌یه‌کی تر ، هه‌ر شێوه‌ ئابوریه‌کی تر ئێمه‌ به‌ره‌و وێرانبوونێکی زیاتر ئه‌بات، ئه‌مه‌ ئه‌ساسی بیرۆکه‌که‌یه‌".

کاک سه‌ڵام هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌م بازاری ئازاده‌ له‌ عراق و هه‌رێمی کوردستان بوه‌ته‌ کاره‌ساتێکی زۆر گه‌وره‌ بۆ هاووڵاتیانی و تازه‌ ئه‌م حکومه‌تانه‌ش حکومه‌تی خه‌ڵک نیین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانی گه‌وره‌تریان له‌سه‌ردایه‌، باجی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، بۆێه‌ ئێمه‌ ئێستا به‌ دووای ئه‌ڵترناتیڤێکداین بۆ ئه‌م سیستمه‌، خه‌ڵک خۆێ، خوێ به‌رێوه‌ ببات، حکومه‌ت، حکومه‌تی خه‌ڵک بێ و خۆمان له‌ چوارچێوه‌ی کاری هه‌ره‌وه‌زی ببینین"

کاک سه‌لام ده‌شڵێت " حکومه‌ت بوه‌ته‌ نوێنه‌ری کۆمه‌ڵێک خاوه‌ن سه‌رمایه‌یچاو چنۆک، بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و بانک و کۆمپانیاکان ئه‌که‌ن و خه‌ڵکیان به‌ ته‌نیا به‌ جێ هێشتووه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌ستمان به‌م کاره‌ کردووه‌ و هیوادارین له‌ هه‌موو کوردستان به‌ره‌ به‌ره‌ گه‌شه‌ بکا".

XS
SM
MD
LG