Accessibility links

هێمن سه‌یدی: یه‌په‌گه‌ و به‌رخۆدانی باکور و رۆژئاوای کوردستان بوو که‌ سه‌رنجی روسیای بۆ کورد راکێشا

  • Jani Diylan

Hemn Seyedi

هه‌ندێ له‌ میدیاکانئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ روسیا له‌ 15ی ئه‌م مانگه‌دا بانگهێشتی پارته‌ کوردیه‌کانی به‌شه‌کانی کوردستان کردووه‌ بۆ به‌شداریکردن له‌ کۆنفراسێکدا له‌ مۆسکۆ. روسیا ده‌بێ چ پلانێکی له‌ پێشدا بێت ؟

هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌ راستی روسیا له‌ پێشدا هیچ پلانێکی بۆ کورد نه‌بوو، شکه‌سته‌کانی ئه‌سه‌د و قاسم سوله‌یمانی له‌ سوریا بوو بوه‌ هۆێ ئه‌وه‌ی که‌ ده‌سته‌ و داوینی روسیا بن که‌ بێت شه‌ڕی سوریا یه‌کلا بکاته‌وه‌، که‌ هاته‌ ناو سوریا له‌گه‌ڵ واقعێکدا به‌رانبه‌ر بوو به‌ نێۆ واقیعی کورد، که‌ دیتی هێزێک هه‌یه‌ له‌28 % خاکی سوریای له‌به‌ر ده‌ستدایه‌، دیمۆکراتیکه‌، ئیسلامی نییه‌، نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و هێزه‌ نه‌بینی و هاوکات دوبینی ئه‌مه‌ریکاش له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌، ده‌کرێ بڵێن یه‌په‌گه‌ و به‌رخۆدانی باکور و رۆژئاوای کوردستان بوو که‌ سه‌رنجی روسیای بۆ کورد راکێشا، ئێستا روسیا هاتووه‌ که‌ بمێنێته‌وه‌".

کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" روسیا که‌ ده‌یه‌وێت بمێنیته‌وه‌ کێشه‌ی کورد ده‌بێ چاره‌سه‌ر بکاتیان لایه‌نی که‌م بیبینی، که‌ بیه‌وێ کێشه‌ی کورد ببینێ ناتوانی کێشه‌کان له‌یه‌ک جیا کاته‌وه‌ بۆ وێنه‌ کارێک بۆ کوردی باشور بکا کوردی رۆژئاوا لێ تێک بداته‌وه‌، کارێک بۆ رۆژئاوا بکا کوردی باشور لێ تێک بداته‌وه‌ به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی گه‌یاندووه‌ که‌ ده‌بێ له‌گه‌ڵ کورده‌کان بدوێ به‌شکه‌م بتوانێ که‌ کارێکی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ بکا، ئه‌وه‌شمان له‌به‌ر چاو بێ له‌ کۆتاییدا روسیا به‌رژه‌وه‌ندی خۆێ ده‌وێ بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆێ ده‌کاته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ش وا نییه‌ که‌ ئێمه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵی نه‌بێ".

كاک هێمن ده‌شڵێت" ته‌نها هێزێکی دیمۆکراتی سیکۆلار، به‌ نیسبی ده‌لێم نه‌ک به‌ گشتی، به‌ ئاستانداری ئه‌وروپایی و ئه‌مه‌ریکایی ناتوانین ببپێوین، به‌ڵام ته‌نها هێزێکی سیکۆلار و دیمۆکرات که‌ له‌ ناوچه‌که‌دا هه‌یه‌، ناوچه‌یه‌ک که‌ به‌ راستی دابه‌شبووه‌ به‌سه‌ر دوو بلوکی دوواکه‌وتووێ شیعه‌ و سوننه‌دا، کورده‌، ره‌نگه‌ به‌ راستی ئێمه‌ ببینه‌ به‌ردی بناغه‌ی گۆڕانێکی جیهانی".

XS
SM
MD
LG