Accessibility links

مه‌هدی فه‌تاحی: هه‌رێمی کوردستان پێویستی به‌ جۆڵانه‌وه‌یه‌کی تازه‌یه‌، به‌ رێبه‌رایه‌تیه‌کی تازه‌

  • Jani Diylan

Mahdi Fatahi مه‌هدی فه‌تاحی

ئه‌وه‌ی گومانی له‌سه‌ر نییه‌ له‌ یه‌ک ترازان له‌ نێوان لایه‌نه‌ کوردیه‌کاندا له‌ هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتووه‌ته‌ لوتکه‌، وه‌ تا ئێستا سه‌ره‌رای ئه‌و کۆبۆنه‌وه‌ و چاوپێکه‌وتنانه‌ ده‌رئه‌نجامێکی لێ نه‌که‌وتووه‌ته‌وه. ئاخۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که‌ تا ئێستا نراوون تا چه‌ند کات کوشتن بوه‌ تا دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌ک؟

رۆژنامه‌وان مه‌هدی فه‌تاحی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " من پێیم وایه‌ به‌ گشتی پارته‌ کوردیه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان‌ خاوه‌نی ئه‌و تواناییه‌ نیین بتوانن ئه‌م قه‌یرانانه‌ به‌ ئاسانی تێپه‌ڕێنن وه‌ئه‌و لایه‌نه‌ش که‌ هۆکاره‌ بۆ درووستکردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ دیاره‌ هه‌موومان ئه‌زانین که‌ پارتی دیمۆکراتی کوردستانه‌".

کاک مه‌هدی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" گرفته‌کان له‌وێ گێریان خواردووه‌ له‌ په‌یوه‌ندی به‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیه‌وه‌ که‌ تا ئێستا که‌مترین قسه‌ی له‌سه‌ر کراوه‌، له‌ هیچ وڵاتێک یان حکومه‌تێکی فیدراڵی هه‌رێمێک نییه‌ سه‌رۆکی هه‌بێت، ته‌نها هه‌رێمی کوردستان ئه‌م پۆسته‌ی بۆ داتاشراوه‌ وه‌ ئه‌م پۆسته‌ش به‌ راستی بوه‌ به‌ به‌ڵا و کێشه‌ بۆ کورد، وه‌ هه‌موو ئه‌م قه‌یرانانه‌ی که‌ ئێستا درووست بوه‌ گرێ ئه‌درێ به‌و پۆسته‌وه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هێزه‌کانی تر باسیان له‌و پۆسته‌ نه‌کردایه‌ و بۆیان ئاسایی بوایه‌ مه‌سعود بارزانی به‌ نا ئاسایی سه‌رۆکی هه‌رێم بێت، ئه‌وه‌ ئێستا هیچ قه‌یرانێک له‌ ئارادا نه‌بوو وه‌ هه‌رێمی کوردستان وه‌ک ساڵانی رابوردوو ژیانی خۆێ به‌ ئاسایی به‌ رێکرد".

کاک مه‌هدی ده‌شڵێت " من خوه‌م باوه‌رم وایه‌ دانۆستاندن و گفت و گۆکردن هیچ چاره‌سه‌رێک نییه‌، به‌ تاێبه‌تیش ئێستاکه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستاندا هیچ لایه‌نێک سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستاندا جگه‌ له‌ دانۆستاندن درۆشمێکی تری به‌رز نه‌کردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بکرێت خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان و پارته‌ کوردیه‌کان له‌م لێدوانه‌ی من، له‌م بۆچوونه‌ی من نگران نه‌بن، هه‌رێمی کوردستان پێویستی به‌ جۆڵانه‌وه‌یه‌کی تازه‌یه‌، رێبه‌رایه‌تیه‌کی تازه‌یه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک رازی نه‌بێت بکه‌وێته‌ دانۆستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌، هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ی خانۆیه‌کت هه‌یه‌ دیواره‌که‌ی باش نییه‌، سه‌ربانه‌که‌ی یان میچه‌که‌ی باش نییه‌، په‌نجه‌ره‌ی تیا نییه‌، ده‌رگای شکاوه‌، تۆ ئه‌گه‌ر بته‌وێ هه‌موو ئه‌مانه‌ چاک بکه‌یته‌وه‌ پاره‌ی دوو خانۆێ تێ ده‌چێت، باشترین شت ئه‌وه‌یه‌ تۆ ئه‌م خانۆیه‌ برۆخێنیت و له‌ جێ ئه‌م خانۆیه‌ خانۆیه‌کی نوێ درووست که‌یت".

XS
SM
MD
LG