Accessibility links

گرنگ هەر ئەوە نییە بچیتە سەر تەختی شانۆ یان بەشداریت هەبێت لە درامایەکدا، یانیش فلیمی سینەمایی بەرهەم بهێنێت، هێندەی ئەوەی گرنگ و پڕ بایەخە بتوانیت پەیامێکی مرۆڤانە لە سوربوون و هیوا ببەخشیت بە بینەرانت.

یەکێک لە گرفت یان تەگەرەکانی بەردەم ئەو ژانرە هونەریانەی شانۆ و دراما وسینەماش، ئەو سنوردارکردنانەیە کە بەهۆی داخراوەیی کۆمەڵگەوە دێنە بەردەم هونەرمەدان، ئەگەرچی لەم ماویەی ڕابردوودا درزێک خراونەتە ناو ئەوەی بە کۆت و بەندی کۆمەڵایەتی ناودێر دەکرێت، بەڵام هێشتا هەنگاوی تری زۆر ماوە بنرێن لەم بوارەدا.

(شوان عەتوف) وەک یەکێک لە هونەرمەندە داهێنەرەکان بەردەوام ڕچە شکێن بووە، دنیابینییەکی تایبەت بە خۆیی هەیە لە زۆرێک لە کارە هونەرییەکانیدا جا هەر ڕۆڵێکی هەبێت تیایدا ئەکتەر بێت یانیش دەرهێنەر.

شانۆگەری (تەپڵ و بەرد) باشترین بەڵگەیە بۆ ئیشەکانی شوان عەتوف، لە دەمێکدا وەک زۆرێک لە هونەرمەندانی شانۆ باسی دەکەن، هونەری شانۆ لە قەیراندایە، قەیرانی دەق، قەیرانی دەرهێنان، قەیرانی بینەر و...هتد، بەڵام شانۆگەری تەپڵ و بەرد لەو پشێویەی شانۆ تیایدایە دەبێتە جێی سەرنجی بینەرانی و زیاتر لە دوو هەفتە نومایشت دەکرێت و لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیشدا شوان عەتوف وتوویەتی تا بینەر هەبن نومایشتکردنی شانۆگەری تەپڵ و بەرد بەردەوام دەبێت.

من بۆخۆم مەخابن شانۆگەرییەکەم نەبینی بەڵام ئەو هەموو سەرنجەی درا بەو شانۆگەریە و ئەو هەموو باسکردنانە وەهام لێدەکات دوو دڵ نەبم لەوەی بڵێم شانۆگەری تەپڵ و بەرد دەشێت وەک ئەو شانۆگەرییە لێی بڕوانرێت کە بینەری ڕژد و شانۆ ئاشت دەکاتەوە.

فلیمە سینەماییەکان زۆرن بەڵام ئایا بەو مانایەیە کە سینەمایەکی کوردیمان هەیە؟

ئایا دەکرێت گواستنەوە لە شانۆوە بۆ دراماکان و بۆ فلیمی سینەمایی وەک کاڵبونەوەی ڕۆڵی شانۆ لە کۆمەڵگەدا لێی بڕوانرێت؟

کاریگەری دراما و فلیمە بیانییەکان لەسەر هونەری کوردی چین؟
(شوان عەتوف) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:


XS
SM
MD
LG