Accessibility links

ئاسۆ که‌مال: مناڵانی ژێر ته‌مه‌نی 18 ساڵ نابێ هیچ ئاێینێکیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ تاکو خۆیان گه‌وره‌ ئه‌بن و رێگایه‌ک هه‌ڵده‌بژێرن

  • Jani Diylan

Aso Kamal

دیاره‌ ئه‌مرۆ مرۆڤ ئازاده‌ چ رێگایه‌ک له‌ ژیاندا هه‌ڵده‌بژێرێ، چی ده‌خوات، چی له‌به‌ر ده‌کات، چی ده‌خوێنی، گوێ له‌ چی ده‌گرێ، له‌ چ پارتێکی رامیاریدا کار ده‌کات وه‌ یاخود په‌یره‌وی چ جۆره‌ ئاێینێک ده‌کات، که‌ هه‌موو ئه‌م بژاردانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئازادیه‌کاندا خۆیان ده‌دۆزنه‌وه‌. ئاخۆ ئه‌مرۆ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی کوردستاندا تا چه‌ند له‌و بژاردانه‌دا ئازاده‌؟

دیاره‌ ئه‌مرۆ مرۆڤ ئازاده‌ چ رێگایه‌ک له‌ ژیاندا هه‌ڵده‌بژێرێ، چی ده‌خوات، چی له‌به‌ر ده‌کات، چی ده‌خوێنی، گوێ له‌ چی ده‌گرێ، له‌ چ پارتێکی رامیاریدا کار ده‌کات وه‌ یاخود په‌یره‌وی چ جۆره‌ ئاێینێک ده‌کات، که‌ هه‌موو ئه‌م بژاردانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئازادیه‌کاندا خۆیان ده‌دۆزنه‌وه‌. ئاخۆ ئه‌مرۆ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی کوردستاندا تا چه‌ند له‌و بژاردانه‌دا ئازاده‌؟

Zorastian
Zorastian

Pir Luqman
Pir Luqman

ئاسۆ که‌مال ئه‌ندامی بۆردی ( ئه‌نجومه‌نی) ناوه‌ندی سیکولار له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" بێگومان ئێمه‌ ئه‌وه‌مان بینیوه‌ که‌ له‌ 25 ساڵی رابوردوودا له‌ هه‌رێمی کوردستان ماف و ئازادیه‌کانی خه‌ڵک پێشلکراوه‌ وه‌ به‌ تاێبه‌ت ئاڵۆگۆڕی ریشه‌یی نه‌ له‌ یاساکان نه‌ له‌ ده‌ستوردا، نه‌ له‌ ژیانی گشتیدا رووێداوه‌، ئێمه‌ زۆر جار ئه‌وه‌ ئه‌بینین هه‌تا ئێستاش وه‌کو هه‌رێمی کوردستان یاساکانی پشت به‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ئه‌به‌ستێ وه‌ به‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک داێده‌نێ، که‌ خه‌ڵک ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه‌ به‌مانه، هه‌ر وه‌ها ئێمه‌ زۆر جار هێڕشی دام و ده‌زگاه‌ ئاێینیه‌کان، ئه‌وانهی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ( اوقاف) ن ، مه‌لاکان وه‌ لیژنه‌ی فه‌توا، یه‌کێتیی زانایان، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌بینین که‌ خه‌ڵک ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر به‌م هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شانه‌ی که‌ له‌ مزگه‌وته‌کاندا له‌ رۆژانی هه‌ینی ده‌کرێن".

کاک ئاسۆ هه‌ر وه‌ها ده‌لێت " له‌ زۆر شوێنی تردا ئه‌بینین ئازادی ره‌خنه‌ گرتن له‌ ئاێین، له‌ بیرو باوه‌ری ده‌سه‌ڵاتدار، هه‌موو ئه‌مانه‌ قوربانی لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌، له‌ تیرۆره‌وه‌ تاکو کوشتنی رۆژنامه‌نووسان، تا هێڕشکردنه‌ سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی ره‌خنه‌ ئه‌گرن له‌ ئاێین، ته‌نانه‌ت له‌ فه‌یس بوکیشه‌وه‌، خه‌ڵکیان داوه‌ به‌ دادگاه‌ و زیندانیان کردووه‌، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌مان نیشان ئه‌دا ئازادیه‌کان وه‌ مافی را ده‌ربڕین ‌وه‌ به‌ تاێبه‌ت مه‌سائلی دینی له‌ کوردستان وه‌کو پێشتر که‌ له‌م ده‌وڵه‌ته‌ دیکتاتۆریانه‌ ناوچه‌که‌ هه‌بوه‌ و ئێستاش هه‌یه‌، له‌ کوردستانیشدا به‌رده‌وامه‌، ئه‌مه‌ رووکاره‌ گشتیه‌که‌ی ئازادیه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان".

کاک ئاسۆ ده‌شڵێت " دیاره‌ مافی هه‌موو ئینسانێکه‌ که‌ چۆن بیر ئه‌کاته‌وه‌ وه‌ به‌ تاێبه‌ت مناڵانی خوار 18 ساڵ پێویسته‌ بپارێزرێن له‌ لایه‌ن ئه‌وه‌ی پێی ئه‌ڵێن ده‌زگای گشتی و ده‌وڵه‌ته‌وه‌ که‌ هیچ ئاێینێکیان به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنرێ تاکو خۆیان گه‌وره‌ ئه‌بن و بیر ئه‌که‌نه‌وه‌ بزانن چۆنیان پێی باشه‌ چ رێگا و شوێنێک بۆ ژیانی تاێبه‌تی خۆیان بگرنه‌ پێش و باوه‌رێکێان هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌ڵبه‌ته‌ سینارۆکه‌ له‌ کوردستان و ئه‌ووڵاتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌، تۆ هه‌ر که‌ له‌ داێک ئه‌‌بی یه‌کسه‌ر ناسنامه‌ت بۆ ده‌رئه‌هێنن که‌ تۆ موسڵمانیت".

XS
SM
MD
LG