Accessibility links

تیرێژ: ژیانی ئاواره‌بون و پێشێل کردنی مافه‌کانی ژن و منداڵان


لە ئەنجامی هەر شەڕێک کۆمەڵێک کەسی سیڤیل دەبن بە قوربانی بە تایبەتی ژنان کە لە دوو لاوە دەچەوسێنەوە. لەلایەک وەکو تەواوی قوربانیانی شەڕ و لەلایەکی تریشەوە وەکو ژن ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.

ئاڤان جاف
ئاڤان جاف

شەڕی دژی چەکدارانی داعش لە ماوەی دوو ساڵی ڕابوردوو و هەروەها شەڕی ئاینزایی لە عێراق و سوریا ژمارەیەکی زۆری ئاوارەبوونی لێکەوتووەتەوە. ژمارەیەکی زۆر لەو ئاوارانە ڕوویان لە هەرێمی کوردستانی عێراق کردووە، بە پێی ڕاپۆرتان توندوتیژی خێزانی لە ناو کەمپەکان بەردەوامی هەیە.

په‌خشان زه‌نگه‌نه
په‌خشان زه‌نگه‌نه

ئایە ئەو یاسایەی کە هەرێمی کوردستان هەیەتی بۆ پاراستنی ژنان لە ناو کەمپەکاندا و ئاوارەکاندا کاری پێدەکرێت.

ئەمە تەوەری سەرەکی بەرنامەی تیرێژە کە تیایدا پەخشان زەنگەنە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای خانمانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژنامەوان ئاڤان جاف بەشدارن و وەڵامی پرسیارەکان دەدەنەوە.

XS
SM
MD
LG