وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتس دەڵێت وڵاتەکەی بە نیاز نییە دەستبەجێ ژمارەی سەربازەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد بکات لە وەڵامی ئەوەی ناوی لێنا " بەدڕەفتاری" ئێران ، بەڵام هۆشدری دا واشنتۆن و جیهان ناتوانن کردارەکانی ئێران پشتگوێ بخەن.
لە میانەی لێدوانێکیدا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی شەممە لە ژاپۆن، ماتس ئێرانی وەکو گەورەترین وڵاتی پشتیوانیکەر لە تیرۆرزم ناودێر کرد، و گوتی زۆربەی زۆری وڵاتانی جیهانیش دەیبینن.
هەرچەندە گوتیشی سەرەڕای توانایی ئەمەریکا بۆ ناردنی هێزی زیار بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵام لە ئێستادا پێم وا نییە کە پێویست بێت.
ڕۆژی هەینی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یەکەم هەنگاوی نابۆ کشانەوە لە وتووێژە سەختەکەی لەگەڵ ئێران و 13 کەس و 12 دەزگا و کۆمپانیا سزایان بەسەردا سەپـێندراوە، بە هۆی بەشدارن لە کڕینی ئامێر و کەرەستەی تەکنەلۆجی بۆ بەرنامەی موشەکی بالیستی ئێران و پـشتیوانیکردن لە سوپای پاسداران.
وەزارەتی دارایی ئەمەریکا دەڵێت ئەم هەنگاوە نیشانی دەدات ئەمەریکا پابەندە بە سەپاندنی سزاکانی خۆی بەسەر ئێران لە بەرامبەر پەرەپـێدانی بەرنامەی موشەکی بالیستی و هەر کردارێـکی دیکەی ببنە مایەی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا.