Accessibility links

باڵیۆزی ئوسترالیا لەگەڵ ڕاوێژکارانی کۆشکی سپی کۆدەبێتەوە


کاربەدەستێک ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند بەرپرسی کارمەندانی کۆشکی سپی ڕێنس پریبەس و ستراتیژیدانەری سەرەکی سەرۆک ترامپ ستیڤ بەنن کۆبونەوەیەکی بەبەرهەمیان لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ساز داوە، پاش ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات گرژی تێکەوت بەهۆی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی توندەوە لە نێوان ڕێبەرانی هەردوو وڵات.

ئەو کاربەدەستەی کۆشکی سپی ڕایگەیاند " بەڕێز پریبەس و بەڕێز بەنن کۆبونەوەیەکی باشیان لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا لە کۆشکی سپی ئەنجام داوە و ئەوان ڕێزی تایبەتی سەرۆکیان بۆ گەلی ئوسترالیا دەربڕیوە."

پەیوەندەییەکانی واشنتۆن لەگەڵ ئەو هاوپەیمانە نزیکەی ڕۆژی پێنجشەممە ئاڵۆز بوو بەهۆی پەیوەندییەکی توندی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆک دانۆڵد ترامپ و سەرۆک وەزیری ئوسترالیا مالکۆلم ترونبول.

XS
SM
MD
LG