Accessibility links

عه‌بدوڵا حیجاب: په‌نا نێۆنه‌ته‌وه‌ی به‌ جددی به‌ دوواێ کێشه‌ی ئه‌و دوو رۆشنبیره‌ کورده‌دایه‌ ( ژیار و حه‌سه‌ن)

  • Jani Diylan

Jiyar Cihaferd

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ سه‌جاد ( ژیار ) جه‌هانفه‌رد نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له‌ بواری زمان و فوڵکلۆری کوردی وه‌ حه‌سه‌ن به‌له‌ده‌ خوێندکار ماسته‌ری به‌شی کوردۆلۆژی له‌ شاری ماردین له‌ لایه‌ن ده‌زگاکانی ئاسایشی تورکیه‌وه‌ ده‌ستگیر کران و پاشان له‌ 25 ئه‌م مانگه‌ به‌ تاوانی ئه‌ندامیه‌تی بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان PKK دادگایی کران. رێکخراوه‌ی په‌نا کوردی Navenda PEN a Kurdله‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ راگه‌یندراوێکدا نگرانی خۆێ ده‌ربریوه‌. ئاخۆ ئه‌و دوو کورده‌ له‌سه‌ر چ بناغه‌یه‌ک ده‌ستگیر کراوون و وه‌ تا چه‌ند ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌؟

عه‌بدوڵا حیجاب لێکۆڵه‌ر، چاودێری کاروباری رامیاری و ئه‌ندامی په‌نا کوردی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" هه‌ر وه‌ک له‌ راگه‌یندراوه‌که‌ی په‌نی کوردیدا هاتووه‌، تاوانی ئه‌وانه‌ زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌دایه‌ ئه‌و دوو رۆشنبیره‌ کورده‌ له‌گه‌ڵ ئاکادیمیسته‌ کورده‌کان، له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌کانی رۆشنبیری، له‌گه‌ڵ چاپخانه‌ و وه‌شانه‌کانی کوردیدا وه‌ له‌گه‌ڵ چالاکوانانی سڤیلی کوردا له‌ بواری فه‌رهه‌نگی، رۆشنبیری و له‌ باری وێژه‌ی کوردیه‌وه‌ هه‌بویانه‌، له‌وه‌ به‌ده‌ر په‌نی کورد ئاگادار نییه‌ که‌ ئه‌وان چالاکیه‌کی رێکخراوه‌ییان هه‌بێت، له‌ لایه‌کی تره‌وه‌، ئه‌وانه‌ که‌سانی سڤیلن که‌ ئه‌گه‌ر سه‌مپاتیان (پشتێو‌انیان) بۆ رێکخراوه‌یه‌کی سیاسی یان بۆ بزوتنه‌وه‌ی کوردی هه‌بێ، له‌ چوارچێوه‌ی وێژه‌ و فه‌رهه‌نگی کوردی و ئه‌و کارانه‌ی که‌ تا ئێستا کردوویانه‌، به‌ڵام مه‌ترسی هه‌یه‌ دۆسیه‌یێکیان بۆ درووست بکه‌ن".

کاک عه‌بدوڵا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی که‌ تا ئێستا زانراوه‌ له‌ زیندانه‌کانی تورکیا، له‌ کاتی ده‌ستگیر کردن و له‌ ده‌ستی پۆلیسدا، مه‌سه‌له‌ی لێدان، ئه‌شکه‌نجه‌کردن، بێرێزی شتێکی رۆژانه‌یه‌، وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو که‌سه‌ خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانن وه‌ له‌ باری زمانه‌وانیه‌وه‌ شیانی هه‌یه‌ کێشه‌ی زمانی تورکیان هه‌بێت، ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆێ ئه‌وه‌ی گومانێکی زۆرتر وه‌ فیشارێکی زۆرتر له‌ سه‌ریان درووست بێت".

کاک عه‌بدوڵا ده‌شڵێت" ئه‌وه‌ێ جێ دڵخۆشیه‌ نووسه‌رانی جیهان، په‌نی نێۆنه‌ته‌وه‌یی وه‌ شاندی په‌نی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ‌ له‌ تورکیا به‌ شێوه‌یه‌کی جددی به‌ دوواچووێ کێشه‌ی ئه‌و دوو رۆشنبیره‌ کورده‌دان وه‌ کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ناچار بکه‌ن واز له‌و جۆره‌ سیاسه‌ته‌ بێنن".

XS
SM
MD
LG