Accessibility links

دکتۆر سەردار عەزیز: ئەمریکا بەبێ جیهان ناژی بەڵام جیهان بەبێ ئەمریکا دەژی

  • Balen Salih

دکتۆر سەردار عەزیز

بڕیارە سەرۆکایەتییەکەی دانۆڵد ترامپ سەبارەت بە پەنابەران لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و دەرەوەییش کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێناوە.

کاردانەوەکان دوو جۆرن ،ڕەخنە و ناڕەزاییەکی توند و قورس هەروەهاش پشتیوانییەکی بەهێز بۆی.

خۆپیشاندان لە زۆرێک لە شارە گەورەکانی ئەمریکا و وڵاتانی تری جیهاندا کراون، ئەمە بێ لەوەی لەناو فڕۆکەخانەکانیشدا خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر ئەم بڕیارەی سەرۆک ترامپ کراون.

سەرۆک ترامپ جەخت دەکاتەوە لەوەی ئەو بڕیارەی هیچ پەیوەندییەکی بە ئاینەوە نییە بەڵکو پەیوەندی بە تێرۆر و بە پاراستنی ئەمریکاوە هەیە.

نەیارانی ئەم بڕیارەش دەڵێن نەخێر ئەم بڕیارەی دانۆڵد ترامپ لەسەر بنچینەی ئاینییە و بە تایبەتیش موسڵمانەکان کراونەتە ئامانج.

دکتۆر سەردار عەزیز، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان دەڵێت شتێکی چاوەڕوانکراو بووە کە دیدی دانۆڵد ترامپ لە دیدی هەردوو سەرۆکی پێش خۆی (ئۆباما و بوش) جیاوازبێت و نزیک بێت لەو ڕوانینەی ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا هەیەتی لەسەر تێرۆر، بە تایبەتی لەو ڕوانگەیەوەی ئاین بە کێشەیەک دەبینێت کە لە پەیوەندییەکی نزیکدایە لەگەڵ تێرۆردا.

ئەم بڕیارەی سەرۆک ترامپ حەوت وڵات دەگرێتەوە (عێراق، ئێران، سوریا، یەمەن، سودان، لیبیا، سۆماڵیا) تا 90 ڕۆژ ڤیزا دان بە خەڵکی ئەو وڵاتانە ڕابگیرێت. لە ئێستادا پرسیار زۆرن ئایا بۆچی وڵاتێکی وەک عەرەبستانی سعودیە ناوی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا نەهاتووە؟

دکتۆر سەردار دەڵێت چونکە عەرەبستانی سعودیە یەکێکە لەو وڵاتانەی لە 50 ساڵی ڕابردوودا ئەمریکا پشتی پێ بەستووە بۆ ئاسایشی وزە و دەشڵێت بەداخەوە ئێمە لە دنیایەکدا دەژین کە لاوازەکان هەمیشە باجی بڕیارەکان دەدەن و بەهێزەکانیش هەمیشە لێی دەرباز دەبن.

سەبارەت بە کاردانەوەی پەرلەمانی عێراقیش لەسەر ئەم بڕیارەی سەرۆک ترامپ، دکتۆر سەردار دەڵێت پێویستە هەڵە بە هەڵە چارەسەر نەکرێت و ئاماژەش بەوە دەکاتئەگەر ئاڕاستەکان لە نێوان ئەمریکا و عێراقدا تێکبچن ئەوا عێراق زیاتر دەکەوێتە دەست هێزە توندڕەوەکان و خەڵکی وەک موقتەدا ئەلسەدر براوە دەبن.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ دکتۆر سەردار عەزیزدا کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG