Accessibility links

ئێران بە ڕێگەگرتن لە هاووڵاتیانی ئەمەریکا تۆڵە دەکاتەوە


ئێران دەڵێت ڕێگە لە هەمو هاووڵاتیانی ئەمەریکا دەگرێت لەوەی بچنە ناو کۆماری ئیسلامییەوە، لە وەڵامی بڕیارێکی دانۆڵد ترامپ بۆ سنووردار کردنی کۆچبەران لە 7 وڵاتانی زۆرینی ئیسلامەوە کە ئێرانیش یەکێکە لەو وڵاتانە.

لە بەیاننامەیەکی ڕۆژی شەممەدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە شێوەکی ڕاستەوخۆ ئەم بڕیارەی ئێرانی بە فەرمانەکەی ترامپەوە بەستەوە کە تاران بە " بێڕێزی کردنێکی ئاشکرای ئیسلام" ناودیری دەکات. لەو بەیاننامەیەدا دەشڵێت ئەم فەرمانەی ترامپ لە مێژوودا تۆمار دەکرێت وەکو گەورەترین خەڵات بە توندڕەوەکان و پشتیوانەکانیان.

تاران گومانیشی هەیە لەوەی ئەم بڕیارەی ترامپ ئەمەریکا پارێزراو تر دەکات. ئەو وەزارەتە گوتیشی ناکۆکییەکان لەسەر هەر دەمێنێت هەتا ئەو کاتەی ئەو کۆتوبەندی ئەمەیرکا لا نەچێت.

ئەم کاردانەوەیەی ئێران یەکەم وەڵامی فەرمی بووە لە هەر ئەو 7 وڵاتانەوە کە ناویان لەو لیستەدا هاتووە. شەش وڵاتەکەی تر بریتین لە عێراق، لیبیا، سوریا، سودان، یەمەن و سۆمالیا.

XS
SM
MD
LG