Accessibility links

سۆران عه‌لی خان: بارزانی و سه‌رکرده‌کانی تری کورد کۆمه‌ڵێک کاری گه‌وره‌یان له‌ پێشدایه‌ پێش ئه‌وه‌ی باسی سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ن

  • Jani Diylan

Mohsin Soran

ساڵه‌هایه‌ له‌م سه‌رکرده‌ و له‌و سه‌رکرده‌ گوێبیستی ووشه‌ی جیابونه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆیی ده‌بین، له‌ بارزانیه‌وه‌ بگره‌ به‌ره‌و خوار، دوواترینی لێدوانه‌که‌ی هه‌فته‌ی رابوردووێ بارزانیه‌ بۆ رۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط) گوایه‌ ئه‌گه‌ر بێت و مالکی بگه‌رێته‌وه‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی عێراق، ده‌وڵه‌تی کوردی راده‌گه‌ینێ. بارزانی زۆر جار به‌ زاره‌کی باسی سه‌ربه‌خۆیی کردووه‌ به‌ڵام به‌و شێوه‌ شیانی هه‌یه‌؟

مامۆستا سۆران عەلی خان نووسەر، رووناکبیر و جێگری پێشووێ مەڵبەندی 8خانەقینی ێ. ن. ك لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" پرسی چاره‌نووس مافێکی ره‌وای گه‌لی کوردستانه‌ وه‌کو هه‌موو گه‌لانی دونیا، به‌ڵام به‌ کارهێنانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ وه‌کو کارتێکی سیاسی، وه‌کو موزایه‌داتی سیاسی، ئه‌وه‌ به‌ راستی زیان به‌ مه‌سه‌له‌که‌ ئه‌گێنێ، یا به‌ستنه‌وه‌ به‌ بوونی مالکی سه‌رله‌ نوێ به‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، ئه‌وه‌ دیسان له‌ گرنگی و گه‌وره‌یی مه‌سه‌له‌که‌ بچووک و که‌م ئه‌کاته‌وه‌، چونکه‌ مه‌سه‌له‌ی میله‌تێکی 40 میلیۆن که‌سی، یان باشوری کوردستان نابه‌سترێته‌وه‌ به‌ چاره‌نووسی که‌سێکه‌وه،‌ بێته‌ سه‌ر حوکم یان نه‌یه‌ته‌ سه‌ر حوکم، ئه‌وه‌ زیان به‌ مه‌سه‌له‌که‌مان ئه‌گه‌ینی وه‌ زیان به‌ خودی جه‌نابی بارزانی ئه‌گه‌ینێ"

مامۆستا سۆران هه‌ر وه‌ها ده‌لێت " هیچ جیاوازیه‌ک نییه‌ له‌ نێوان مالکی و سه‌رکرده‌کانی تری عێراق، برایانی عه‌ره‌ب به‌ شیعه‌ و سوننه‌وه‌، هیچ له‌ تێروانینیان بۆ مه‌سه‌له‌ی کوردی جیاوازیه‌کیان نییه‌ وه‌ به‌ چاوێکی بچووکه‌وه‌ سه‌یری کورد ئه‌که‌ن وه‌ کات ئه‌کوژن، بۆ هه‌ندێ له‌ هاوکێشه‌ ئیقلیمیه‌کان بگۆڕن، هه‌ندێ له‌ هاوکێشه‌ ناوخۆییه‌کان بگۆڕن، وه‌زعی نێۆنه‌ته‌وه‌ییان باش بکه‌ن و دیسانه‌وه‌ بچنه‌وه‌ به‌ کژ کوردا، چونکه‌ ئه‌وان باوه‌ریان به‌ دیمۆکراسی نییه‌ و له‌ عه‌قلیه‌تی سه‌رده‌می سه‌دام دا ده‌ژێن".

مامۆستا سۆران ده‌شڵێت" کۆمه‌ڵێک کاری گه‌وره‌ له‌ پێش بارزانی و سه‌رکرده‌کانی تری کورد هه‌یه‌ پێش ئه‌وه‌ی باسی سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ن، ئه‌وه‌ش ئاشبۆنه‌وه‌ی گشتی، رێکخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی کورد، چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌ی که‌ هه‌یه‌ وه‌ دابینکردنی مۆچه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، وه‌ ئه‌و هه‌موو کۆنگره‌ و لێدوان و ئاڵوگۆڕی قسه‌ و درووشم و درووشم بازیه‌، هه‌موو ده‌چێته‌ ( استهلاکی محلی) ، هه‌موو بۆ هه‌ڵوێست فرۆشتنه‌ به‌ یه‌کتر، وه‌کو کارتی فیشاره‌ هه‌ر یه‌که‌ بۆ لایه‌نێکی دژ به‌ خۆێ، هیچ کام له‌مان به‌ هه‌ڵوێستێکی باشی نیشتمانی زانستی نازانم".

XS
SM
MD
LG