Accessibility links

کۆشکی سپی: ترامپ چەندین بژارەی هەیە بۆ ئەوەی مەکسیک خەرجی دروست کردنی دیوارەکە بگرێتە ئەستۆ


کۆشکی سپی دەڵێت سەرۆک دانۆڵد ترامپ کۆمەڵێک بژارەی هەیە بۆ ئەوەی چۆن مەکسیک خەرجی دروستکردنی ئەو دیوارە بدات کە ئەو دەیەوێت لە سنووری نێوان ئەمەریکا و مەکسیک دروستی بکات.

بەرنامەی ئەو دیوارە مشتومڕ لەسەرە بووە بە هۆی گرژی و ئاڵۆزی لە پەیوەندیەکانی نێوان ئەمەریکا و مەکسیک.

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە گوتەبێژی کۆشکی سپی شان سپایسەر بە پەیامنێرانی گوت ترامپ دەیویست لە سەدا 20 باج بخاتە سەر هەمو هەناردەکانی مەکسیک. ئەو گوتی ئەو باجە نوێیە ساڵی 10 ملیار دۆلار دەکات و بە ئاسانی دەتواندرێت خەرجی دیوارەکەی پێ بکرێت.

سپایسەر گوتیشی سەرۆک لەگەڵ ڕێبەرانی کۆنگرێسدا باسی لەم بیرۆکەیە کردووە و دەیەوێت ئەمە بخاتە بەرنامەی گۆڕانکاری باجەوە کە دەبێت کۆنگرێس پەسەندی بکات.

بەڵام پاشان کۆشکی سپی ڕایگەیان ئەو بیرۆکەیە تەنها یەکێک بووە لە چەندین بژارەی تر بۆ دابین کردنی خەرچی ئەو دیوارەی سنووری باشور.

XS
SM
MD
LG