Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: سەرۆکی نوێی ئەمەریکا و ڕێبازی لە بارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

  • Haider Kareem

لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، دانوڵد ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمەریکا بەڵێنی دا ڕێبازێـکی زۆر جیاواز لەوەی براک ئۆباما سەرۆکی پـێشوو بگرێتەبەر. هەر لە هەفتەی یەکەمی دەستبەکاربوونی چەندان بڕیاری گرنگی واژووکرد، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە سوورە لەسەر دەرکردنی ئەو بەڵێنانەی بە ئەمەریکایـیەکانی دابوو.

چاوەڕاونیش دەکرێت لە بارەی بابەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشەوە بەم زووانە چەندان بڕیار بدات، لەوانە دامەزراندنی ناوچەی پارێزراو بۆ ئاوارە سوریـیەکان، ئەوانەی لە تاو شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەیان و داعش ناوچەکانی خۆیان جێهێشتووە. هەروەها بەپـێی سەرچاوەکان لە کۆشـکی سـپی سەرۆک ترەمپ بەنیازە بۆ ماوەی 4 مانگ هاتنی هەموو پەنابەرێـک بۆ ئەمەریکا ڕابگرێت و لەگەڵ ئەوەش بڕیار بدات هەر کەسێـک بیەوێت بێتە ئەمەریکا لە وڵاتانی عێراق و ئێران و لیبیا و سوریا وسۆماڵ و سودان و یەمەن و هەموو وڵاتە زۆرینە موسڵمانەکان، دەبێت بۆ ماوەی 30 ڕۆژ بە لایەنی کەم هاتنەکەی ڕابگیرێت.

سەبارەت بە ڕژێمی ئێران و کێشەی ئیسرائیل و فەڵەستینیەکانیش بەنیازە ڕێبازێـکی نوێ بگرێتەبەر.

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
ڕۆژ عەلی زاڵە، خوێندکاری دکتۆرا لە چارەسەری قەیرانە سیاسیـیەکان.
حەمید بەدرخان، نووسەر و ڕۆژنامەوان.
دکتۆر زمکان عەلی سەلیم، سەرۆکی زانستە سیاسیـیەکان لە زانکۆی سلێمانی.
ئاریان ڕەئوف، نووسەر و شارەزای پەیوەندیـیە نێودەوڵەتیـیەکان.

XS
SM
MD
LG