Accessibility links

پەیەدە دەڵێت دەعوەتـنامەیان پـێگەیشتووە تاوەکو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆببنەوە


بەرپـرسێـکی پارتی یەکێتی دیموکراتی کوردی سوریا (پەیەدە) دەڵێت پارتەکەیان دەعوەتنامەیان پـێگەیشتووە بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە مۆسکۆ، ئەمەش پاش ئەوەی تورکیا بە توندی لە دژی بەشداری پەیەدە بوو لە کۆبوونەوەکانی ئەستانە.

عەبدول سەلام عەلی نوێنەری پەیەدە لە مۆسکۆ بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕیا نۆڤۆستی ڕووسیای گوتووە خالید عیسا نوێنەری پارتەکەیان لە فەڕەنساوە دێت بۆ کۆبوونەوەکە و ڕەنگە ئەویش لەگەڵیدا بەشداربێت.

گوتیشی دەیانەوێت لە بارەی دانوستاندنەکانی ئەستانەوە وتووێژبکەن و خوازیارن نوێنەری پەیەدە لە دانوسـتاندنەکانی جنێڤ بەشداربێت.

XS
SM
MD
LG