Accessibility links

هۆزان عه‌فرینی: دوو هێزێ سیاسی ده‌توانن له‌ شوێنێکدا بن، به‌ڵام دوو هێزێ له‌شکه‌ری ناتوانن

  • Jani Diylan

Hozan Afrini

کاوه‌ عه‌زیزی به‌رپرسێکی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستانی سوریا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئێستاکه‌ نزیکه‌ی 7 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یان هه‌یه‌ وه‌ به‌ نیازن 7 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی تریش که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان راهێنراوون و مه‌شق دراوون ره‌وانه‌ی رۆژئاوای کوردستان بکه‌ن. ئاخۆ په‌یه‌ده‌ چۆن ده‌روانێته‌ هه‌نگاوێکی له‌و جۆره‌دا؟ چما نگرانی و مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌ گه‌رانه‌وه‌یه‌ هێزێکی له‌و جۆره‌دا؟ مه‌گه‌ ئه‌وانیش به‌شێک له‌ گه‌لی رۆژئاوادا نین?

Ibrahim Biro
Ibrahim Biro

هۆزان عه‌فرینی رۆژنامه‌نووس و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌ راستیدا من نازانم په‌یه‌ده‌ چاوا ته‌ماشا ده‌کات، به‌س من وه‌کو چاودێرێکی سیاسی، وه‌کو رۆژنامه‌وانێکی سه‌ربه‌خۆ ئه‌توانم ئه‌وه‌ بڵێم که‌ پارتی دیمۆکراتی کوردستان له‌ پێشدا به‌ نیازی کارێکی له‌و جۆره‌دا بوو، به‌ڵام ئه‌و ئه‌مه‌ریکاییانه‌ی که‌ له‌ رۆژئاوادان و له‌ رووێ لوجستیکیه‌وه‌ وه‌کو راوێژکار هاریکاری هێزی دیمۆکراتیکی سوریا و یه‌په‌گه‌ ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیاره‌دا نه‌بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستاکه‌ ره‌و‌شه‌که‌ ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ دوو هێزی له‌شکه‌ری له‌ ده‌می شه‌ردا له‌ یه‌ک شوێن بن وه‌ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ هاریکاری بکه‌ن، ده‌بێ به‌ بێ هیچ قه‌ید و به‌ندێک وه‌کو که‌تیبه‌یه‌ک وه‌کو لیوایه‌ک له‌ ناو ئه‌و هێزه‌ جێ خۆێ بکاته‌وه‌"

کاک هۆزان هه‌ر وه‌ها ده‌لێت " له‌و بروایه‌دام کێشه‌که‌ په‌یه‌ده‌ نییه‌، به‌ڵکو یه‌په‌گه‌یه‌ وهێزێ دیمۆکراتیکی سوریا، هێزی دیمۆکراتێکی سوریا له‌ پێشداش مه‌رجی خۆێ هه‌بوو له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌ر هێزێکی دیکه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی رۆژئاوای کوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو هێزێ سیاسی ده‌توانن له‌ شوێنێکدا بن، به‌ڵام دوو هێزێ له‌شکه‌ری ناتوانن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو هێزێ له‌شکه‌ری له‌ هه‌ر شوێنێکدا بن له‌ دووا رۆژدا ئاڵۆزی درووست ده‌بێت و ده‌که‌ونه‌ شه‌ری یه‌کتر وه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌مه‌ریکاییان له‌گه‌ڵ پێشنیارێکی له‌و جۆره‌دا نه‌بوون".

XS
SM
MD
LG