Accessibility links

هیوا گوڵ مه‌حه‌مه‌دی: کۆنفرانسی ئاستانه‌ هه‌ر له‌ یه‌کمین هه‌نگاوێدا دیاره‌ شکه‌ست خواردووه‌

  • Jani Diylan

Hiwa Golmohamadi

ئه‌مرۆ جارێکی تر وتو وێژه‌کانی ئاشتی سه‌باره‌ت به‌ سوریا له‌ ئاستانه‌ - کازاخستان ده‌ستپێده‌کات، که‌ زۆری وا پێشبینی ده‌که‌ن چاره‌نووسی ئه‌م کۆنفرانسه‌ش له‌وانه‌ی پێشووتر واته‌ ڤییه‌نا، ژنێڤ باشتر نه‌بێت. ئاخۆ سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌م کۆنفرانسه‌ تا چه‌ند په‌یوه‌ندی به‌ بانگهێشت نه‌کردنی په‌یه‌ده‌وه‌ PYD هه‌یه‌؟

Kazakhstan Syria
Kazakhstan Syria

هیوا گوڵ مەحەمەدی ڕۆژنامەوان و چاودێری کاروباری ڕامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئه‌و کۆنفرانسه‌ی له‌ ئاستانه‌ که‌ سوریا، ئێران و تورکیا‌ پێشه‌نگایه‌تی ده‌که‌ن، هه‌ر له‌ یه‌کمین هه‌نگاوێدا دیاره‌ شکه‌ست خواردووه‌، چونکه‌ ئه‌گه‌ر به‌راووردی بکه‌ین به‌ کۆبۆنه‌وه‌کانی ژنییڤ، له‌وێدا لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ په‌یوه‌ندداره‌کان ئه‌مه‌ریکا سه‌رکێشیان ده‌کات و ئه‌وروپا تێدا به‌شداره‌، راسته‌وخۆ به‌شداری کۆبۆنه‌وه‌کانن وه‌ له‌وێدا لایه‌نی جددیتر به‌شدارن، به‌ڵام له‌م کۆبۆنه‌وه‌دا که‌ له‌ ئاستانه‌ ده‌کرێت ئه‌و لایه‌نانه‌ به‌شدارن که‌ له‌ سوریادا له‌ راستیدا ڕوڵ و کاریگه‌ریه‌کی گرنگیان نییه‌، وه‌ کاتێک باس له‌ چاره‌سه‌ریه‌ک ده‌کرێت، باس له‌وه‌ ده‌کرێ کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر بکرێت، ده‌بێ کێشه‌که‌ وه‌ک خۆێ ببینرێت وه‌ ئه‌وانه‌ی لایه‌نی بناغه‌یین له‌ کێشه‌که‌دا له‌به‌ر چاویان نه‌گریت، ئه‌من پێیم وایه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌، هه‌نگاوێکی شکه‌ست خواه‌دووه‌ وه‌ له‌گه‌ل واقعدا یه‌ک ناگرێته‌وه‌".

کاک هیوا هه‌ر وه‌ها ده‌لێت " ئه‌مرۆ په‌یه‌ده‌ وه‌ هێزه‌کانی سوریای دیمۆکراتیک له‌ ناوچه‌که‌دا هێزێکی جددین وه‌ ئێستا راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌کان به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا یان به‌ پێشه‌نگایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌ شه‌ردان به‌ره‌ۆ گرتنه‌وه‌ی ره‌قه‌ که‌ پاێته‌ختی داعشه‌، له‌ حاڵه‌تێک وادا هێزێکی وا بخێته‌ په‌راوێزه‌وه‌، بانگهێشتی نه‌که‌یت وه‌ بڵی من ده‌مه‌وێ له‌ سوریادا چاره‌سه‌ریه‌ک پێک دێنم، من پێیم وایه‌ ئه‌مه‌ نه‌ له‌گه‌ڵ واقعدا یه‌کده‌گرێته‌وه‌، نه‌ له‌گه‌ڵ لۆژیکدا یه‌ک دێته‌وه‌ وه‌ نه‌ ده‌توانێ سه‌رکه‌وتن به‌ ده‌ست بێنێ".

کاک هیوا ده‌شڵێت " ئه‌و کوردانه‌ی که‌ بۆ ئاستانه‌ بانگهێشت کراوون زیاتر وه‌کو مێوان به‌شدار‌ ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی که‌ رواڵه‌تێک بده‌ن که‌ ها ئه‌وه‌ ئێمه‌ لایه‌نێکی دیکشمان به‌شداری کردووه‌، ده‌نا هێزێک که‌ له‌ ناوچه‌که‌دا نه‌بێت، ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت، هێزی سه‌ربازی نه‌بێت، له‌ باری سیاسیه‌وه‌ هیچ کاریگه‌ریه‌کی سیاسی له‌ ناوچه‌که‌دا نه‌بێت، که‌ بۆ خۆێ له‌ ده‌ره‌وه‌ی واقعه‌که‌دا بژێت، له‌ ئاوارته‌دا بژیت، له‌ هۆتێله‌کاندا بژیت، چۆن ده‌توانێت له‌ کۆبۆنه‌وه‌یه‌کی ئاوا گرنگدا به‌شدار بێت که‌ باسی چاره‌نووس و داهاتووێ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تێدا بێ ".

XS
SM
MD
LG