Accessibility links

مێزگرد: دانوستاندنەکانی ئەستانە


دیمەنێکی کۆبوونەوەکەی ئەستانە
دیمەنێکی کۆبوونەوەکەی ئەستانە

بۆ یەکەم جارە نوێنەرانی سەرهەڵداوانی سوریا و نوێنەرانی حکومەتی ئەو وڵاتە بەشەڕ وێرانبووە ڕوو بە ڕوو لە پایتەختی کازاخستان کۆببنەوە وەک دەگوترێت بە مەبەستی تۆکمە کردنی ئەو ئاگربەستە لەرزۆکەی لە کۆتایی مانگی 12 ی ڕابردوودا مۆرکرابوو.

ڕوسیا و تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی لەم دانوستاندنانەی ئەستانە دەکەن.

بورهان ڕەئوف
بورهان ڕەئوف

لەگەڵ ئەوەشدا کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بانگهێشتی ئەم کۆبوونەوەیە کرا بەڵام واشنتۆن بەشداری نەکرد. ئەمریکا و فەڕەنسا و بەریتانیا و نوێنەرێکی یەکێتی ئەوروپا تەنها چاودێریی بەڕێوەچوونی ئەم دانوستاندنانە دەکەن.

میوانەکانی مێزگرد:

ئارێز ئەندەریاری، نوسەر و ڕۆژنامەوان

بورهان ڕەئوف، نوسەر و لێکۆڵەر

پێشتر چەندان کۆبوونەوەی تر کراون وەک ئەوەی ڤیەننا و ئەوانەی ژنێڤ و هیچیان ئەنجامێکی ئەوتۆیان نەبووە کە بگوترێت هۆکارێک بوون بۆ هێورکردنەوەی قەیرانی سوریا.

ئارێز ئه‌نده‌ریاری
ئارێز ئه‌نده‌ریاری

ئارێز ئەندەریاری:

*کۆبوونەوەی ئەستانە ناتوانێت ببێتە ڕێگر لەبەردەم ئەو بەهارە کوردیەی لە سوریا دەستیپێکردووە.

*ئەو کوردانەی بەشدارییان لە کۆبوونەوەکانی ئەستانە کردووە بە نوێنەرایەتی کورد بەشدارییان نەکردووە.

بورهان ڕەئوف:

*کەموکورتییەکانی ئاگربەستەکەی سوریایە خەڵک بێهیوا دەکات لە ئایندەی کۆبوونەوەکانی ئەستانە.

*کێشەکانی تورکیا وەها دەکەن نەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژتر پشتیوانی لە سەرهەڵداوانی سوریا بکات.

ئەم وتووێژانەی ئەستانە دەشێت وەک هەوڵێکی جودا سەیر بکرێن لەو ڕوانگەیەوەی مۆسکۆ و تاران کە پشتیوانی سەرەکی حکومەتی سوریان و تورکیاش کە بە پشتیوانکاری سەرهەڵداوان دادەنرێت ڕاستەوخۆ بەشدارن لە وتووێژەکاندا و کاریگەری ڕاستەوخۆشیان هەیە لەسەر ڕەوشی دانوستاندانەکان.

پەیەدە هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشدارنین لەم کۆبوونەوانەی ئاستانەدا و بە فەرمیش ڕایانگەیاندوە کە وابەستەی هیچ بڕیار و ڕێککەوتنێکی ئاستانە نابن، بەڵام لە بەرامبەردا ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا (ئەنەکەسە) کە بەشێکی هاوپەیمانێتی ئۆپزسیۆنی سوریایە بەشدارە لەم کۆبوونەوانەی ئاستانەدا.

زانیاری زیاتر لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:26 0:00

XS
SM
MD
LG