Accessibility links

چیرۆک یەکێکە لە ژانرە گرنگەکانی بواری فەرهەنگیی کوردی. وێڕای کورتی تەمەنی چیرۆک بەڵام هەمیشە پێویستی بە لێوردبوونەوە و لێکۆڵینەوە هەیە بە ناساندنی.

بەلای هەندێکەوە نوسینی چیرۆک دەکەوێتە سەر جوانکاری لە گێڕانەوەدا و چۆنیەتی چنینی درامایی کە لەگەڵ گیانی سەردەمدا بگونجێت و تژی بێت لە خەون و خەیاڵەکانی خودی نوسەر.

لە چیرۆکدا بە گشتیکاراکتەر و ڕووداوەکان و ئەزمونەکان و زمانی نوسین ڕۆڵ دەبینن لە ڕاکێشانی خوێنەر بۆ چیرۆکەکە.

چیرۆک لە ئێستادا لە چەند جۆرێکدا خۆی دەبینێتەوە لەوانە کورتیلە چیرۆک و کورتە چیرۆک و چیرۆکی درێژ کە دەکرێت بگوترێت هەر یەکەیان تایبەتمەندێتی خۆیان هەیە لە داڕشتندا.

دوابەدوای هاتنە ئارای هونەری تەلەفزیۆن و سینەما هونەری چیرۆک گرنگییەکی زیاتری بە خۆوە بینی بە تایبەتی لە کۆمەڵگا پێشکەوتووەکانداچیرۆک بووە سەرچاوە بۆ سەدان کاری سینەمایی و تەلەفزیۆنی و شانۆییەکان.

ئایا چیرۆکی کۆن و نوێمان هەیە؟ ئەمە یەکێکە لەو پرسیارانەی بەردەوام قسەی لەسەر دەکرێت و پسپۆڕ وەڵامی جیاوازیان هەیە بۆی، لەوانە شێوازی نوسین بڕیار دەدات لەسەر خودی چیرۆکەکە و جەخت دەکەنەوە لەوەی بە هیچ کلۆژێکژانرەکان کۆن نابن و لە کەڵکیش ناکەون و ئەوەی گۆڕانی بەسەردا دێت ئەوەیە کە چۆن داڕشتنێکی سەرنج ڕاکێش دەنوسیت لەسەر بنچینەی هاوچەرخایەتی بوون و ڕەسەنایەتی.

ئایا گێڕانەوە دەبێتە بنەمایەک بۆ نوسینی چیرۆک؟

ئایا چیرۆکی کوردی توانیویەتی قۆناغەکانی خۆی ببڕێت؟

ئایا پێویستە چیرۆکنوسێکی سەرکەوتوو بیت تا هەنگاو بەرەو ڕۆمان بنێیت؟

ڕەنگدانەوەی شتەکان لە ژیانی نوسەراندا ئامادەییان هەن، ئایا (مەحمود نەجمەدین) کاریگەرییەکانی کێ و چیی لەسەر نوسینەکانین؟

(مەحمود نەجمەدین) چیرۆکنوس لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (ژیان لە فەرهەنگدا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

XS
SM
MD
LG