Accessibility links

تویتە نوێیەکانی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی  ئەمەریکا


دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەک تویتی کردووە و تیایدا بە گاڵتەپێکردنەوە باسی لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممە کردووە کە وەک ناڕەزایی بوون بەرامبەر بەڕێوبەرایەتی نوێی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. سەرۆک ترامپ نوسیویە " لە کاتی سەیرکردنی خۆپیشاندانەکاندا وەک ئەوە وابوو لە هەڵبژاردندا بووبین." لەم تیوتەیدا کە لە کۆشکی سپیەوە نوسیویە دەڵێت "ئەو خەڵکە بۆچی دەنگیان نەداوە لە هەڵبژاردنەکەدا؟ ناوداران زیانیان لە ڕێبازەکەیان گەیاند." گلۆریا ستاینم کەسایەتی فێمێنیست و هونەرمەندی گۆرانیبێژ مادۆنا، ئەکتەر سکارلێت جۆنسن و ژمارەیەک کەسایەتی تری ناودار ڕێبەرایەتی خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی شەممەی واشنتۆنی پایتەختیان دەکرد کە گازەندەیان لە مەڕاسیمی سوێندخواردنە یاساییەکەی ڕۆژی هەینی سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دەکرد. دوو کاژمێر دواتر، سەرۆکی ئەمەریکا لە تویتێکی تردا دەنووسێت "ناڕەزایی دەربڕینی ئاشتیانە نیشانەی دیموکراسیەکەمانە، تەنانەت ئەگەر منیش هەمیشە هاوڕا نەبم، بەڵام دان دەنێم بە مافی هاوڵاتیاندا بۆ دەربڕینی ڕوانینەکانیان." سەرۆکی ئەمەریکا لە تویتێکی تردا ستایشی ئامادەبووانی کرد لەو وتارەی لە بارەگای سەرەکی دەزگای موخابەراتی ئەمەریکا (سی ئای ئەی پێشکەشی کرد.

XS
SM
MD
LG