Accessibility links

بڕۆژه‌یه‌کی توێژینه‌وه‌ بۆ مانه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام (مه‌ریخ)

  • Wrya Kalle

نهۆمێک له‌شێوه‌ی گوومه‌ز یه‌ک توالێتی تێدایه‌ و پێکدێت له‌ 2 ژووری بچووکی نووستن، 6 زانا به‌نیازن 8 مانگی تێدا به‌سه‌ر به‌رن، خواردنی به‌ستوو وشکراو ده‌خۆن.

ئه‌م ژینگه‌یه‌ بۆ توێژینه‌وه‌کردنه‌ له‌سه‌ر توانای پێکه‌وه‌ ژیانی ئاسمانگه‌ڕان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام (مه‌ریخ)، تیمه‌که‌ زۆر به‌وردی هه‌ڵبه‌ژێردراون و شێوه‌ی ژیانی ئاسمانگه‌ڕان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام به‌و شێوه‌یه‌ ده‌بێت، تیمه‌که‌ پێکدێت له‌ 4 پیاو و 2 خانم. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ و له‌سه‌ر چالاکترین گڕکانی جیهان له‌ دوورگه‌ی هاوایی دا‌نراون. ماوه‌ی به‌سه‌ربردنیان هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به‌جیهانی ده‌ره‌وه‌ نابێت. په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌ڕێگای کۆپیوته‌ر بۆ 20 ده‌قیقه‌ له‌دوای کاتی زه‌وی ده‌بێت.

به‌رپرسی تیمه‌که‌ و زانای واڵایی جیمس بێڤنگتن له‌مباره‌یه‌وه‌ ووتی " پێشبینی ده‌که‌م له‌کۆتایدا 5 هاوڕێ نزیک به‌ده‌ست بینم".

پرۆفیسۆری زانست له‌زانکۆی هاوایی و توێژه‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌کی کیم بنستێد ووتی "به‌هیواین باشترین ڕێگا و بژاره‌ بۆ ئاسمانگه‌ران به‌ده‌ستبێنین ، هه‌روه‌ها تیمه‌که‌ چۆن ده‌ژین و چۆن بتوانین له‌کاتی ناردنیان بۆ کارێکی درێژخایاندا پشتیوانیان بکه‌ین".

له‌نێوان 700 که‌سدا داخوازی به‌شداربونیان پێشکه‌ش کردبوو، دوای تێپه‌ڕبوون به‌تاقیکردنه‌وه‌کاندا 6 زانا هه‌ڵبژێردران بریتین له‌ شاره‌زای بواری ئه‌ندازیاری، کۆمپیوته‌ر و پزیشکی زینده‌وه‌ری .

له‌م شێوه‌ پرۆژه‌یه‌ له‌جیهاندا هه‌یه‌ و پێشتر کراوه‌، تێیدا به‌شداربوان رووبه‌ڕووی برسێتی و که‌م ئاوی و که‌می ئۆکسجین بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ جیاده‌کاته‌وه‌ له‌ژینگه‌یه‌کدایه‌ به‌رده‌ڵان و هاوشێوی سه‌ر خاکی مه‌ریخه‌.

توێژینه‌وه‌: به‌کارهێنانی ساونا مێشک به‌ چالاکی ده‌هێڵێته‌وه‌.

توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌وڵاتی فینله‌ندا ده‌ڵێت به‌کارهێنانی ساونا له‌وانه‌یه‌ هاریکاربێت له‌که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوان به‌نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و دڵ.

توێژه‌روه‌انی زانکۆی فینله‌ندا بۆیان ده‌رکه‌وتوه‌ په‌یوه‌ندی له‌نێوان سه‌ردانی ساونا و نه‌خۆشی یاده‌وه‌ری و بیرکردنه‌وه‌ هه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ی چاودێری 2300 که‌سی ته‌مه‌ن مامناوه‌ندیان بۆ ماوه‌یی 20 ساڵ له‌ فینله‌ندا کردوه.

له‌توێژینه‌وه‌که‌دا ده‌رکه‌وتوه‌ به‌راورد به‌وکه‌سانه‌ی یه‌ک که‌ڕه‌ت له‌هه‌فته‌یه‌دکا چوون بۆ ساونا ئه‌و که‌سانه‌ی 4 بۆ 7 که‌ڕه‌ت له‌هه‌فته‌یه‌کدا به‌کاریان هێناوه‌، به‌ڕێژه‌ی 66% که‌متر تووشی نه‌خۆشی مێشک بوون و به‌ڕیژه‌ی 65% ئه‌گه‌ری نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ریان که‌متر بوه‌‌.

توێژینه‌وه‌که‌ ده‌ڵێت ساونا لێدانی دڵ و ئاره‌قکردنه‌وه‌ زیاد ده‌کات، ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ک وه‌ک وه‌رزشکردن وایه‌ ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی فشاری خۆین.

به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوین فاکته‌ریکی مه‌ترسیداری نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کانی خوێن و بیره‌وه‌ریه.

په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا یاسای شێوه‌ به‌کارهێنانی ڕوه‌کی حه‌شیشه‌ په‌سه‌ند ده‌کات.

په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌بڕیارێکدا به‌کارهینانی ڕوه‌کی حه‌شیشه‌ی بۆ مه‌به‌ستی ته‌ندروستی په‌سه‌ندکرد ئه‌گه‌ر بۆ نه‌خۆشی درێژخایان بێت.

ئه‌وکه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی مه‌ترسیداربوون وه‌ک گرژبوونی ماسولکه‌ و ئازاری به‌هێز و له‌ده‌ستانی حه‌زی خواردن و چه‌ندین نه‌خۆشی‌دیکه‌ ده‌توانن به‌پێی یاسا ئه‌و ڕوه‌که‌ به‌کاربێنین .

وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا هێرمان گرۆهێ ده‌ڵێت "پریاره‌که‌ ته‌نها ڕێگا به‌نه‌خۆشه‌کان ده‌دات بۆ مه‌به‌ستی ته‌ندروستی به‌کاریبێنن نه‌ک چاندنی. هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌ڕێگای پزیشکه‌وه‌ وه‌ک ده‌رمان په‌سه‌ند بکرێت و بیمه‌ی ته‌ندروستی تێچوونی خه‌رج ده‌کات".

ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ووتی "به‌کارهێنانی ڕوه‌کی حه‌شیشه‌ وه‌ک دوا قۆناغی چاره‌سه‌ر به‌کاردێت ئه‌گه‌ر هیچ چاره‌سه‌رێکی‌دیکه‌ ئه‌نجامی نه‌بوو".

وابڕیاره‌ جێبه‌جێکردنی ئه‌م پڕیاره‌ له‌مانگی 3ی داهاتوودا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ڕێگای پێبدرێت.

XS
SM
MD
LG