Accessibility links

ئەحمەد ئەسکەندەری: وتەکانی دەمی بانگەشەی سەرۆکایەتی ترامپ ،نارەزاییەکانی لە دژی خولقاند.


Ahmad Eskandari
Ahmad Eskandari

من پێم وایە سیستمی ئابوری و سیاسی و لەشکری وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەوە گەورەترە کە تاکە کەسێك واتا سەۆکی وڵات بتوانێت ئاڵوگۆڕیان تیایاندا بکات ، بەڵام خودی سەرۆکی ئەمەریکا کاریگەری لەسەر کۆی سیستمی ئەو وڵاتە هەیە. ئەحمەد ئەسکەندەری دەڵێت نابێت ئەوەمان لە یاد بچێت کە هیچ وڵاتێک هەرخۆی بەبێ هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا ناتوانێت سەروسەدا لەگەڵ سیستمی جیهانی هەنوکەدا بکات. دەشڵێت هەر نزیکبونەوەیەکی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادمیر پوتن لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پپێکەوە هاوکاری ناکەن بەڵکو لە پێناو دابینکردن و دەستەبەرکردنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان کاردەکەن و رەنگە پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان ببێتە سازشێک بۆ نمونە لەسەر مەسەلەی فەلەستین یان لەسەر مەسەلەی ئۆکرانیا. ناوبراو دەشڵێت دۆناڵد ترەمپ پێوایە کە هەبوونی داعش مەترسییەکە لەسەر بەرژەوەندیە ئابوریەکانی ئەمەریکا ، هەربۆیە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە لایەن ئەمەریکاوە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندە ئابوریەکانی خۆیەتی. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ ئەحمەد ئەسکەندەری نوسەر و شیکاری سیاسی سازداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:28 0:00

XS
SM
MD
LG