Accessibility links

هەڵگورد سەمەد: راسیزم و جیاکاریی لەوڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر بە موسڵمانان لە زیادبوندایە


نیگەرانییەکانی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە یاسای بنبڕکردنی تیرۆر و پرسی رەگەزپەرستی و ترس لە بێگانە یان لە موسڵمانان لە وڵاتانی خۆرئاوا بوونەتە جێی وتوێژو لێکدانەوەی جیاواز. ئاشکرایە لێشاوی کۆچبەران بەتایبەتی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە وەک سوریا و عێراق بەرەو وڵاتانی ئەوروپا لە ساڵی 2015 ەوە تا ئێستاکە هەم لە ئاستی قەیرانی مرۆییەوەو هەم لەئاستی وروژاندنی هەستی رەگەزپەرستی و نەتەوەخوازییەوە جێی وردبوونەوەو لێکۆڵینەوەی زیاترن.

ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەو بارەیەوە لەگەڵ رۆژنامەنوس هەڵگورد سەمەددا سازکردووە.

هەڵگورد سەمەد دەڵێت "بە گوێرەی ئامارەکانیش رێژەی راسیزم و هەروەها جیاکاری بەرامبەر بە موسڵمانان بە شێوەیەکی گشتی تا ئێستا لەوڵاتانی ئەوروپادا لە زیادبووندایە".

هەروەها دەشڵێت "بە گوێرەی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ و هەروەها ئەو یاساو رێکەوتنانەی کە وا یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئەوروپا لەسەری رێکەوتن ئەوەیە کە هەر کەسێک ئازادە کە چ بیروباوەڕێکی ئاینی یان ئایدۆلۆژی یاخود حیزبی و هەر بیروباوەڕێکی هەبێت، پێویستە جیاکاری لەبەرامبەردا نەکرێت".

هەڵگورد دەشڵێت "بەڵام ئێستا موسڵمانان لەزۆرێک لە راپرسییەکان و لە میدیاکاندا وا باسیان لێوەدەکرێت کە ئەوان بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێکیان کردبێت، وەک تاوانبار وتەماش دەکرێن".

XS
SM
MD
LG