Accessibility links

دکتۆر جه‌بار قادر: پرۆسه‌ی ئابوری له‌ تورکیا به‌ددتر ده‌بێ و ره‌نگه‌ نرخی لیره‌ش زۆرتر دا ببه‌زێت

  • Jani Diylan

Dr. Jabar Kadir

لێکۆڵه‌ران و شێکه‌ره‌وان هه‌موو به‌ نیگرانیه‌وه‌ ده‌رواننه‌ هاتنه‌ خواره‌وه‌ی لیره‌ی تورکی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار و دراوه‌کانی تردا

که‌ ئه‌مرۆ گه‌یشتووه‌ته‌ 3.9 و پێشبینی ده‌کرێت بگاته‌ چواریش. ئاخۆ تورکیایه‌ک که‌ چه‌ند ساڵ له‌مه‌و پێش به‌ره‌و پێش تاوی ده‌نا، چ بوو به‌م رۆژه‌ گه‌یشت؟

دکتۆر جه‌بار قادر شاره‌زای کاروباری تورکیا و رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " یه‌کێک له‌و شته‌ گرنگانه‌ی که‌ حکومه‌تی ئاکه‌په‌ و ئه‌ردوگان به‌ خه‌ڵکی تورکیایان ده‌فرۆشته‌وه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و باره‌ ئابوریه‌ بوو، ئه‌و سه‌قامگیریه‌ ئابوریه‌ بوو وه‌ باشتر بوونی گوزه‌رانی خه‌ڵک و داهاته‌که‌ی، به‌ڵام له‌ ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردوگان له‌م دوو ساڵه‌ی دوایه‌دا، بارێکی نا سه‌قامگیر هاتوه‌ته‌ کایه‌وه‌ وه‌ ئه‌مه‌ یه‌کسه‌ر له‌سه‌ر باری ئابوری ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌".

دکتۆر جه‌بار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " که‌می به‌رهه‌مهێنان، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی باره‌که‌ ئالۆزتر بێ، ئالوزی په‌یوه‌ندیه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی تردا، ته‌قینه‌وه‌کان، ئه‌و نا سه‌قامگیریه‌ی که‌ له‌ تورکیا و ده‌وروبه‌ری تورکیادا هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌سه‌ر یه‌که‌وه‌ کاریگه‌ری نیگه‌تیڤانه‌ی هه‌بوه‌ له‌سه‌ر باری ئابوری تورکیا وه‌ ره‌وشی لیره‌ی تورکی گه‌یاندووه‌ به‌و ئاسته‌ی که‌ ئێستا به‌ره‌و چوار و ره‌نگه‌ زیاتریش بروات".

دکتۆر جه‌بار ده‌شڵێت " به‌ پێی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که‌ ئه‌ردوگان گرتوویه‌تی به‌ر وه‌ پێیداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی و ئاڵۆزترکردنی، بێده‌نگ کردنی نه‌یاره‌کانی، باری نه‌ ئاسایی وڵاته‌که‌، گۆرانکاریه‌کان له‌ په‌یوه‌ندی به‌ ده‌ستوری وڵاته‌که‌دا، ئه‌مانه‌ هه‌موو باره‌که‌ به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌بات، وه‌ چوونی باره‌که‌ به‌ره‌و ئاڵۆزی بێگومان ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆری نه‌رێنی ده‌بێ له‌سه‌ر باری ئابوری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ من پێیم وایه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌ددتر ده‌بێ".

XS
SM
MD
LG