Accessibility links

سه‌عید سه‌نندجی: کۆماری ئیسلامی له‌م هه‌فتانه‌ی دواییه‌دا ده‌ستیکردووه‌ به‌ سێداره‌دان و قڕکردنی خه‌ڵک

  • Jani Diylan

Saied Sanandeji

ساڵه‌هایه‌ که‌مجار بوه‌ که‌ گوێبیستی له‌ سێداره‌دان نه‌بین له‌ ئێراندا و ئێستاش دیسانه‌وه‌ باس له‌ سێداره‌دانی 26 که‌سی تر ده‌کرێت گوایه‌ به‌ تاوانی که‌ره‌سته‌ هۆشبه‌ره‌کان، که‌ ژماره‌یه‌ک له‌و که‌سانه‌دا کوردن. ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌و تاوانانه‌ی که‌ به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌دا سه‌پێندراوه‌، یان دراوه‌ته‌ پاڵیان به‌ ره‌وا ده‌بینرێن؟

execution - Iran
execution - Iran

سه‌عید سه‌نندجی هاوسه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به‌ داخه‌وه‌ له‌م هه‌فتانه‌ی دواییه‌دا کۆماری ئیسلامی ده‌ستی کردووه‌ به‌ قڕکردنی خه‌ڵک و له‌ سێداره‌دانی خه‌ڵک، وه‌ 9 که‌س له‌وانه‌ی له‌ سێداره‌ دراوون کوردن، به‌ جۆرێک باس له‌وه‌ ده‌کرێت که‌ دوو شێواز هه‌یه‌، شێوازێک ده‌ڵێن که‌ ئه‌م له‌ سێداره‌دانانه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆماری ئیسلامی ئه‌یه‌وێت به‌ شێوازێک زیندانه‌کانی چۆڵ بکات به‌و جۆره‌ی که‌ دیاره‌ ده‌ڵین ژماره‌یه‌کی زۆر نزیکه‌ی 700 – 800 هه‌زار که‌س له‌ زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامیدایه‌ و خه‌رجه‌که‌ی زۆر له‌ سه‌ره‌وه‌دایه‌، به‌م شێوه‌ ده‌یانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی له‌ زیندانه‌کاندان له‌ سێداره‌ بده‌ن، له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ باس له‌و ئه‌کرێت که‌ کۆماری ئیسلامی ئه‌یه‌وێت که‌ به‌ شێوازێکی توند له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و بریارانه‌دا که‌ له‌ مه‌جلیسی کۆماری ئیسلامیدا هاتوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ که‌ له‌ سێداره‌دان به‌رگری له‌وه‌ ناکات که‌ خه‌ڵک که‌ره‌سته‌ی هۆشبه‌ر بنێرێت و بفرۆشیت، گه‌ره‌کیانه‌ به‌ شێوازێک توندره‌وه‌کان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌ شێوازێکی نه‌رمتر ده‌رواننه‌ کێشه‌که‌ بوه‌ستنه‌وه و بریاره‌کانیان پۆچه‌ڵ بکه‌ن‌"

کاک سه‌عید هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ڵێ گومان هه‌یه‌ هه‌ندێ له‌ چالاکوانه‌کان به‌ گومان وه‌ یاخود به‌ پۆختانی که‌ره‌سته‌ هۆشبه‌ره‌کان له‌ سێداره‌ بدرێن، وه‌ باس له‌وه‌ ده‌کرێت که‌ زۆر جار کۆماری ئیسلامی وه‌ ئه‌و زیندانیانه‌ی که‌ ئێمه‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ گرتوون ده‌ڵین هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێکراوه‌ ئه‌و که‌سانه‌که‌ چالاکی سیاسی، یان هونه‌ری ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر بێت به‌رده‌وام بن به‌ جۆرێک که‌ره‌سته‌ی هۆشبه‌ر ده‌خه‌نه‌ گیرفانیان وه‌ به‌و تاوانه‌ ده‌یانگرن و له‌ سێداره‌یان ده‌ده‌ن".

XS
SM
MD
LG