Accessibility links

هێمن سه‌یدی: ئه‌ردوگان خه‌ریکه‌ یه‌ک له‌ دووای یه‌ک ده‌سکه‌وته‌کانی له‌ ده‌ست ده‌دات

  • Jani Diylan

Hemn Seyedi

له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا تورکیا وه‌ به‌ تاێبه‌ت ئه‌ردوگان جۆره‌ها تاکتیکی به‌ کار هێناوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌ دوور و نزدیکه‌کانی. ئاخۆ ئه‌ردوگان له‌و هه‌وڵانه‌یدا ئه‌مرۆ به‌ کوێ گه‌یشتووه‌؟

هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌ردوگان ته‌وای ئه‌و شتانه‌ پێشتر وه‌کو ده‌سکه‌وت له‌ کارنامه‌ی خۆێدا تۆماری کردبوو، یه‌ک به‌ یه‌ک خه‌ریکه‌ هه‌مووانی له‌ ده‌ست ده‌دا، به‌ زاتریشه‌وه‌، چ له‌ رووێ گه‌شه‌ی ئابوری تورکیا، له‌ چاره‌سه‌کردنی کێشه‌ی کورد و پرۆسه‌ی ئاشتی، ده‌سه‌ڵاتی له‌ وڵاتانی دراوسێ وه‌ گه‌ێشتووه‌ته‌ ئه‌و په‌ری خراپی به‌ له‌ ده‌ستدانی هه‌موو ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی".

کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " تورکیا له‌ هاوپه‌یمانیه‌ نویه‌کانێدا هه‌ر به‌ گومانه‌وه‌ ته‌ماشای ده‌که‌ن، روسیا زۆر باش ده‌زانێ هه‌ر ئه‌و تورکیا بوو که‌ لێدا فرۆکه‌که‌ی خسته‌ خواره‌وه‌، وه‌ سیاسه‌ته‌کانی سوریای بۆێ بچووبابه‌ سه‌ر ئاماده‌ بوو به‌ربه‌کانی بکا، ده‌زانێ چۆن له‌ سوریا شکه‌شتی خواردووه‌، له‌ عێراق شکه‌ستی خواردوووه‌، به‌ نیسبه‌ت داعش شکه‌ستی خواردووه‌، باوه‌ری و ئیعتباری له‌ یه‌کێتیی ئه‌وروپا و له‌ لای ئه‌مه‌ریکا نه‌ماوه‌ په‌نای بردووه‌، ده‌نا بۆ ماوه‌ی 70 - 80 ساڵ له‌ ناو کۆمه‌ڵگای تورکدا کولتوری دژه‌ روسی دامه‌زراوه‌".

کاک هێمن ده‌شڵێت" ئه‌م هه‌موو هه‌راسان و گۆڕانکاریه‌ی که‌ له‌ رێبازی ده‌ره‌وه‌ی تورکیادا ده‌بینرێت هه‌موو په‌یوه‌ندی به‌ کێشه‌ی کورده‌وه‌ هه‌یه‌، چ سیاسه‌تی پێنج ساڵه‌ی سه‌باره‌ت به‌ سوریا، هه‌ڵویستی به‌رامبه‌ر به‌ عێراق، ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به‌ قبرس، هه‌موو ئه‌وانه‌ بۆ له‌ ناوبردنی کورده‌ هه‌م له‌ ناوخۆدا و هه‌م له‌ ناوچه‌که‌ و بگره‌ ئه‌و کێشه‌ ئابوریانه‌ش سه‌رچاوه‌که‌ی هه‌ر کورده‌".

XS
SM
MD
LG