Accessibility links

عه‌دنان کۆچه‌ر : به‌ناوپژیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌وڵده‌درێت به‌غدا و ئه‌نکه‌ره‌ ڕێکه‌ون‌

  • Wrya Kalle

سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بن عه‌لی یه‌ڵدرم دوای سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌غدا، سه‌ردانی هه‌ولێری کرد، ئه‌م سه‌ردانه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێم چۆن ده‌بێت.

هه‌واڵه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن به‌غدا و ئه‌نکه‌ره‌ ڕێکه‌وتوون هێزی سه‌ربازی عێراق و پێشمه‌رگه‌ پێکه‌وه‌ په‌که‌که‌ له‌شه‌نگاڵ ده‌رکه‌ن، ئایا لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێم وه‌ک یه‌کێتی و گۆڕان و پارته‌ ئیسلامیه‌کان به‌مه‌ ڕازین پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕی په‌که‌که‌ بکات، ئایا پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی به‌شداری ئه‌م بڕیاره‌ ده‌بێت، ئایا ئه‌گه‌ر به‌مه‌ ڕازی نه‌بن به‌یانامه‌یه‌ک یان ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌ده‌ن.

له‌سه‌روه‌ختی گرتنی شه‌نگاڵ و نزیکبونه‌وه‌ی داعش له‌هه‌ولێر تورکیا هیچ هه‌ڵوێستێکی نه‌بوو، خۆیشی له‌م پرسه‌ نه‌گه‌یاندا، ئیستا که‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌وڵێر نیه‌ چۆن هه‌رێم وا به‌ئاسانی ئه‌وه‌ له‌به‌رچاوناگرێت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیا پته‌وترده‌کات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ووریا کاڵێ له‌به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ عه‌دنان کۆچه‌ر شاره‌زای ئاسایش و هه‌وڵگه‌ری له‌کوردستان کردوه‌.

كۆچه‌ر ده‌ڵێت "ئه‌م سه‌ردانه‌ هیچی نوێی تێدا نیه‌ و تورکیا له‌قه‌یرانی ئابوری و سیاسیدا ده‌ژی، هه‌وڵ ده‌دات له‌عێراق نزیکبێته‌وه‌، به‌وپێیه‌ی حکومه‌تی شیعه‌ له‌به‌غدا توانی له‌ماوه‌یه‌کی کوورتدا ئابڵووقه‌ی ئابوری باش بخاته‌ سه‌ر تورکیا، نموونه‌ش بۆ ئه‌مه‌ ده‌رچوونی کۆمپانیاکانی تو‌رکیایه‌ له‌به‌سره‌ و باشووری عێراق.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ڕووسیا به‌نزیکبوونه‌وه‌ی له‌تورکیا هه‌وڵ ده‌دات به‌شێوه‌یه‌ک عێراقیش بێنێته‌ ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ی له‌ئێستادا هه‌یه‌تی و عێراق بێنێته‌ ئه‌و بازنه‌یه‌وه‌.

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG