Accessibility links

  سەدان کەس لەقەزاى خورماتو تۆمەتبارن بە بازرگانى كردن و بەكارهێنانى مادەى هۆشبەر


بەپێى ئامارێكى ئاسایش و بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى نەهێشتنى تاوان ، 517 كەس لەقەزاى خورماتوى سەربە پارێزگاى سەڵاحەدین تۆمەتبارن بە بازرگانى كردن و بەكارهێنانى مادە هۆشبەرەكان و نزیكەى 40 كەس لەوانە دەستگیر کراون.

محەمەد فایەق بەرپرسى ڕاگەیاندنى قایمقامیەتى خورماتو، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"ئەو 40 كەسەى دەستگیركراون ئەوانەن كە بازرگانى بەمادەى هۆشبەرەوە دەكەن و پشكنینى پزیشكیان بۆ دەكرێت ، تا بزانرێت خۆشیان بەكارى دەهێنن یان نا؟."

بەشى ڕۆژهەڵاتى قەزاى خورماتوو بەتایبەت گەڕەكە شیعەنیشینەكان لەژێر كۆنترۆڵى حەشدى شەعبى و بەشى ڕۆژئاواى قەزاكەش لەژێر كۆنترۆڵى پێشمەرگەدایە، كە بەپێى ئامارەكەى پۆلیسى نەهێشتنى تاوان زۆربەى تۆمەتبارەكان بە فرۆشتن و بەكارهێنانى مادەى هۆشبەر لەو گەڕەكانەدان لەژێر كۆنترۆڵى حەشدى شەعبیدان.

موقەدەم فاروق ئەحمەد بەرێوەبەرى ئاسایشى قەزاى خورماتوو ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"دەرگاى خورماتو بەتایبەت گەڕەكە شیعەنیشینەكان كراوەیە بە ڕووى بەغدا و ئێران دا ، بۆیە زۆربەى مادە هۆشبەرەكان لەوێوە هاوردە دەكرێن."

وتیشى"حەشدى شەعبى هەڵمەتێكى بۆ دەستگیركردنى تۆمەتبارەكان دەستپێكردووە ، چونكە زۆربەیان لەو گەڕەكانەن كەئەوان تێیدا باڵادەستن ، بەڵام هەڵمەتەكە پێناچێت جدى بێت."

ئەو زانیاریانەى لە ئاسایش و پۆلیسەوە دزەیانكردوە ئاماژەبەهەڵكشانى رێژەى بەكارهێنانى مادە هۆشبەرەكان دەكەن ، بەتایبەت لەناوچە دابراوەكانى هاوسنور لەگەڵ پارێزگاى دیالە و وڵاتى ئێران دا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:35 0:00

XS
SM
MD
LG