Accessibility links

وەزارەتی دەرەوە نێوی کوڕەکەی ئوسامە بن لادن دەخاتە لیستی تیرۆرستانەوە


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا حەمزە بن لادنی کوڕی دامەزرێنەری ئەلقاعیدە ئوسامە بن لادن، دەخاتە لیستی تیرۆرستییەوە.

حەمزە بن لادن کە تەمەنی لە ناوەڕاستی بیستەکاندایە، بە پێی ڕاپۆرتان بووە بە ئەندامێکی چالاکی گروپی تیرۆرستی ئەلقاعیدە لەو کاتەوەی کە ئوسامە بن لادنی باوکی لە ئۆپەراسیۆنێکی نهێنی هێزی تایبەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2011 کوژرا.

ئەم دەستنیشان کردنەی وەزارەتی دەرەوە مانای ئەوەیە کە هاووڵاتیانی ئەمەریکا ڕێگایان پێ نادرێت هیچ جۆرێک پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکەن کە لەو لیستەدان.

بە پێی ڕاپۆرتان حەمزە بن لادن لە ساڵی 2015 وە چۆتە نێو ئەلقاعیدە، و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابوردوودا چەندین جار بەیاننامەی بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا هانی هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەدات. ئەو هەروەها هەڕەشەی تۆلەسەندنەوەی مەرگی باوکی کردووە.

جگە لەمە هەر لە ڕۆژی پێنجشەممە وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند هاووڵاتی میسری ئیبراهیم ئەلبەننا، ئەندامی باڵای ئەلقاعیدە لە نیمچە دورگەی عەرەبیش خراوەتە نێو لیستی تیرۆرستان.

XS
SM
MD
LG