Accessibility links

هادی عه‌لی: خه‌باتی چه‌كداری هۆكاری سه‌ره‌كی بووه‌ بۆ یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كانی كوردستان


هادی عەلی

هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كاروباری سیاسی و جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ وتووێژێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باس یه‌كگرتنه‌وه‌ی سێ حیزبه‌ ئیسلامیه‌كه‌ی كوردستان ده‌كات.

ڕۆژی شه‌مه‌ شاندی باڵای هه‌ر سێ لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كه‌ی كوردستان(یه‌كگرتووی ئیسلامی-كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان-بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان) له‌ شاری سلێمانی كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا به‌ مه‌به‌ستی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌رسێ لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كه‌ له‌یه‌ك حیزبدا.

هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كاروباری سیاسی و جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و سه‌رۆكی شاندی باڵای ئه‌و حیزبه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ ده‌ڵێت،یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزبه‌ ئیسلامیه‌كان له‌ ئێستادا له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایدایه‌ و له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و كاركردنی هاوبه‌شه‌ له‌هه‌ندێك بابه‌تدا و كارده‌كرێت بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ له‌ داهاتوودا.

هادی عەلی
هادی عەلی

هادی عه‌لی ئاماژەش بەوە دەکاتئه‌م پڕۆژه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ له‌ ئێستادا بۆ ئیسلامیه‌كان و كه‌سایه‌تی و ته‌وژمه‌ ئیسلامیه‌كانه‌، ئه‌مه‌ش وەک دەڵێت له‌سه‌ر خواست و فشاری لایەنگران و ئەندامانیان هات به‌تایبه‌ت كه‌ ئێستا هه‌موو حیزبه‌ ئیسلامیه‌كان خه‌باتی سیڤیلی ده‌كه‌ن و وازیان له‌ خه‌باتی چه‌كداری و فیكری جیهاد هێناوه‌ و خه‌باتیان هاوبه‌شه‌ و دەشڵێت "ئه‌و پاساوه‌ش نه‌ما كه‌ بگوترێت هه‌ندێك حیزبی ئیسلامی خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی تر خه‌باتی چه‌كداری ده‌كه‌ن پێكه‌وه‌ ناگونجێن."

سه‌رۆكی شاندی باڵای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات خه‌باتی سیڤیلی به‌لای یه‌كگرتوی ئیسلامیه‌وه‌ خاڵی گرنگه‌ و وه‌ك مه‌رجێکیشەه‌ كه‌ هه‌موان بتوانن له‌ چوارچێوه‌ی ئەو خەباتەداكاری پێکەوەیی بکەن‌ وه‌ك لایەنە‌ ئیسلامیه‌كان.

هادی عەلی هۆكاری سه‌ره‌كی یەکنەگرتنەوەی لایەنە ئیسلامیەکانله‌ ڕابردوودا دەگەڕێنێتەوە بۆ دۆسێی چەک، لەو ڕوانگەیەوەی وەک دەڵێت ‌ حیزبێكی وه‌ك یه‌كگرتوی ئیسلامی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌سه‌ر خه‌باتی مه‌ده‌نی دروست بووه‌ و "له‌ پڕۆژه‌ی خۆشماندا كه‌ پێشكه‌ش به‌ لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان كردوه‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی توند و تیژی و كاركردن بوه‌ له‌چوارچێوه‌ی پرنسیباكانی دیمكراسیدا."

له‌باره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ چوارچێوه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ئۆپۆزسیۆن بوو هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كاروباری سیاسی و جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و سه‌رۆكی شاندی باڵای ئه‌و حیزبه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان دەڵێت " له‌ ڕابردودا له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌هه‌ڵوێستی سیاسیدا هاوهه‌ڵوێست بوین و ده‌كرێت له‌ داهاتودا له‌ هه‌ڵوێستی سیاسی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یان هه‌ر لایه‌نێكی تر هاوبه‌ش بین و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ته‌واو پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانیه‌."

هادی عه‌لی له‌ كۆتایی لێدوانەکەیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا باسیش لەوە دەکات كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌م پڕۆژەی یەکگرتنەوەیەی لایەنە ئیسلامیەکان‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌ وەک جەخت دەکاتەوە لەوەی ‌"بۆ بره‌ودانه‌ به‌ خه‌باتی مه‌ده‌نیئیسلامی."

ژیار موحەمەد، وتووێژی لەگەڵ هادی عەلی کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG