Accessibility links

چەكدارەکانی جەلەولا وازیان لەداعش هێناوە و لەشارى بەعقوبە نیشتەجێ‌ بوون 


زۆربەى ئەو چەكدارە عەرەبانەى كە چوونە ڕیزەكانى داعشەوە و لەجەلەولا شەڕى دژ بە پێشمەرگەیان كرد و بەچەكدارە كرویەكان ناسراو بوون ، لەئێستادا ڕیزەكانى ئەو رێكخراوەیان بەجێهێشتووە و لەشارى بەعقوبەى ناوەندى پارێزگاى دیالە نیشتەجێ‌ بوون.

یەعقوب لهێبى بەرێوەبەرى ناحیەى جەلەولا ، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند "چەكدارە كرویەكانى جەلەولا وازیان لەداعش هێناوە و لەشارى بەعقوبە نیشتەجێ‌ بوون."

ژمارەى ئەو چەكدارانەى كە بەدرێژایى چەند مانگێك و شانبەشانى داعش شەڕى پێشمەرگەیان كرد لەجەلەولا بە نزیكەى 200 چەكدار هەژمارد دەكرێن ، كە زۆربەیان لەسەردەمى بەعس دا پلەدارى سەربازى بوون و شارەزاى بوارى شەڕو تەقینەوەبوون.

ئەو چەكدارانە كە لەلایەن لیوا روكنێكى سەردەمى بەعسەوە بەناوى ( لیوا حسێن كروى ) سەرپەرشتى دەكران ، تۆمەتبارن بەدەست هەبوون لە خوێنى زیاتر لە 150 پێشمەرگەدا ، بەڵام تا ئێستا لەلایەن هەرێمەوە سكاڵایان لەسەر تۆمارنەكراوە.

عەقید جمهور رۆستەم فەرماندەى پێشمەرگە لەجەلەولا، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"سكاڵا تۆماركردن لەسەر ئەو چەكدارانە قورسە ، چونكە بەڵگە و رێوشوێنى زۆرى دەوێت."

گوتیشی "ئەو چەكدارانە لەئێستادا ڕیزەكانى داعشیان بەجێهێشتووە و چونەتە ڕیزەكانى حەشدى شەعبى و هێزەكانى ترى عێراقەوە."

ناحیەى جەلەولا یەكێكە لەناوچە كێشە لەسەرەكانى سەربەپارێزگاى دیالە كە پێكهاتەى دانیشتوانەكەى لەعەرەبى سونە و كورد و كەمینەیەكى توركمان پێكهاتووە، لەئێستادا ئیدارەى ناحیەكە لەژێر كۆنترۆڵى كورددایە و بریار دراوە رێگە بەو كەسانە نەدرێت بگەرێنەوە كە تۆمەتبارن بەهاوكارى كردنى داعش.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:37 0:00

XS
SM
MD
LG