Accessibility links

گروپە کوردیـیەکانی سوریا و هاوپەیمانانیان بەرنووسی سیستەمی فیدراڵی پەسەند دەکەن


ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز دەڵێت گروپە کوردیـیەکانی سوریا و هاوپەیمانانیان بەرنووسێـکیان پەسەندکردووە بۆ دامەزراندنی سیستەمێـک بۆ حوکمڕانی فیدراڵی لە باکوری سوریا.

کاربەدەسـتێـک بە ڕۆیتەرزی گوت بەرنووسی پـلانەکە لە ئاستی دەستورە و بە " گرێبەستی کۆمەڵایەتی" ناودێردەکرێت.

ئامانجی بەرنووسەکە چەسپاندنی ئۆتۆنۆمیـیە لە ناوچەکانی باکوری سوریا کە لەوێ گروپە کوردیـیەکان ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمیـیان بۆخۆیان دامەزراندووە لەوەتای دەسـتپـێـکردنی شەڕی ناوخۆی سوریا لە ساڵی 2011 . لەگەڵ ئەمەشدا ڕێبەرانی کوردی ئەو ناوچەیە دەڵێن ئامانجیان دامەزراندنی وڵاتێـکی سەربەخۆ نیـیە.

مەنسور سەلوم هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سیستەمی فیدراڵی لە شاری ڕمێلانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕۆیتەرزی گوت "گرێبەستی کۆمەڵایەتی" پەسەندکرا و ئیدی کۆمیتەی جێبەجێکار ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ بەڕێوەبەرایەتی ناوچەکان و پاشان هەڵبژاردن بۆ دەستەی ناوەندی سازدەکرێت. بەڵام هیچی لە بارەی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان ڕانەگەیاند.

گوتیشی ئەو ناوچانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی کوردی و هاوپەیمانەکانیەتی، وەکو شاری ڕەققە کە لە ژێر دەسـتی داعشە، لە دوایـیدا خەڵکەکەی بڕیار دەدەن ئایا خوازیارن ببنە بەشێـک لەو سیستەمە فیدراڵیـیە یان نا.

سەبارەت بەم هەواڵە ڕۆبین ڕەشوان لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتووێژی ئەنجام دا لەگەڵ فۆزا یوسف ئەندامی دەسـتەی دامەزرێنەری سیستەمی فیدراڵی باکوری سوریا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:07 0:00

XS
SM
MD
LG