Accessibility links

سامان حوسێن: پـێشمەرگەی کەمئەندامیش یارمەتی نادرێت


بارودۆخی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستاندا هەم لە ڕووی ئابوری و بژێوی ژیان و کارئاسانی هاوکارییەوە لە بارێکی خراپدایە، هاوکات بەبەراورد بە زۆرێک لە وڵاتانی دنیا کار ئاسانییەکان یان هەر نیە، یان ئەگەر هەشبێت سودێکی ئەوتۆییان نەبووە وەک ستانداردە جیهانییەکانی رێزگرتنی کردراری لەمافەکانی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت کە بریتین لە شوێنی دەستپێڕاگەیشتنی پیادەڕۆییەکان لەگەڵ دروستکردنی رێرەوی تایبەت لەسەر شۆستەکان بۆ هاتوچۆی کەمئەندامان؛ بینا گشتییەکان لەگەڵ دەسترۆشەرەکان، ریستورانتەکان و دوکانەکان، هوتێلەکان و زانکۆکان و شوێنی سەرکەوتن و دابەزینەکان و باڵابەرەکان و پاسەکان بە بەرزکەرەوەکانەوە و سەکۆی میترۆ و شەمەندەفەرەکان و رێڕەوە دیاریکراوەکانیش؛ تێکرا کۆمەڵێک کاری شارستانین بۆ رێزگرتن و کارئاسانی.

هاوکات بەپێی بانکی نێودەوڵەتی و رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە لایکەمەوە نزیکەی لە %15 دانیشتوانی جیهان خاوەن پێداویستی تایبەتن.

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ سکرتێری رێکخراوی کەمئەندامانی کوردستان بەڕێز سامان حوسێن دا سازکردووە....

سامان حوسێن دەڵێت "سەبارەت بە خاوەن پێداویستی تایبەت هیچ بەراوردێک نیە لەنێوان پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دواکەوتوترین حکومت و هەرێم لە جیهاندا".

سەبارەت بە سەختی ژیانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان سامان حوسێن دەڵێت "لەماوەی 17 مانگدا چوار جار 60 هەزار دینار دراوە بە کەمئەندامان، واتە لەماوەی 500 رۆژدا ناگاتە 250$ کە دراوە بە خاوەن پێداویستییەکی تایبەت".

سامان حوسێن دەڵێت "لەو شەقامە شەستییەی سلێمانی، لەهەموو بازنەی مەلیک مەحموددا یەک رەمپای تیادا نیە کە کەمئەندامێک لەو شەقامانە پیایدا بپەڕێتەوە".

دەشڵێت "لەم پایتەختی رۆشنبیرییەدا چوار رەمپای تیادا نیە لەم شارەدا لەشوێنە گشتییەکاندا بۆ کەمئەندامان، دوو ئاودەستی تیادا نیە کە کەمئەندام لەبازاڕدا بتوانێت پەنای بۆ بەرێت".

هەروەها دەڵێت "کەمئەندامی پێشمەرگە هاتووە بۆلامان دەگری و دەڵێت ئەمەندە قارەمانێتیم کردووە دژی داعش، ئێستا لەماڵەوەیە پێویستی بە چارەسەرە کەس نیە چارەسەری بکات".

هاوکات سامان حوسێن دەڵێت "15 ساڵە دەمانەوێت سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز نێچیرەڤان بارزانی ببینین، داوامان لێکردووە تەنها 5 خولەک بیبینین، دوای چەندین هەوڵ دوا وەڵامی ئەو بەڕێزە ئەوەیە دەڵێت من کاتم نیە بۆ بینینی ئەوان".

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:16 0:00

XS
SM
MD
LG