Accessibility links

هێمن سەیدی: ئێزدیەکان قوربانی سەرەکی دەبن ئەگەر شەڕی شنگال ڕووبدات

  • Balen Salih

هێمن سەیدی

دەمڕاستی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت تورکیا ناهێڵیت شنگال ببێتە بنکەیەکی تری پارتی کرێکارانی کوردستان.

ئیبراهیم کاڵن، ئاگاهیشی داوە سەبارەت بە جموجۆڵەکانی پەکەکە لە عێراق و لە سوریاشدا.

پێشتریش ئانکەرە وتوویەتی ڕێوشوێنی تایبەتی دەگرێتە بەر لەوانە ناردنی هێزی سەربازی بە مەبەستی ڕێگەگرتن لەوەی پەکەکە شنگال بکاتە بنکەیەکی تر بۆخۆی.

هاوکات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت دەشێت بەکارهێنانی هێزی سەربازی بژارەیەک بێت لە بەرامبەر بوونی پەکەکە لە شنگال.

ئایا دەکرێت زمانی لێدوانەکانی گەورە کاربەدەستان لە ئانکەرە و لە هەولێریش سەبارەت بەوەی دەبێت پەکەکە دەڤەری شنگال چۆڵبکات وەک زەمینە سازی بۆ شەڕ لێی بڕوانرێت؟

هێمن سەیدی، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت بەڵێ ئەو لێدوانانە بۆنی شەڕیان لێدێت و دەشڵێت تەنانەت وەزیری ناوخۆی تورکیا باسی لە مانگی چوار و پێنجی ساڵی داهاتوو کردووە وەک وادەی ئەو شەڕە هەم لە قەندیل و هەمیش لە شنگال.

سەبارەت بەوەی ئایا تورکیا لەگەڵ قەیرانە ناوخۆییەکانیدا و لەگەڵ وەک دەگوترێت هەروادێ و لاوازبوونی پێگەی تورکیا لە ناوچەکەدا توانای بەڕێوەبردنی شەڕێکی لەو شێوەیەی هەیە؟ هێمن سەیدی دەڵێت لە ڕووی کردەییەوە تورکیا دەتوانێت ئەو شەڕە بکات بەڵام ئەوەی ئایا بە سودی تورکیا دەگەڕێتەوە وەڵامەکەی نەخێرە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG