Accessibility links

قەیرانی سیاسی لە کۆریای باشوور


A group of lawmakers of the ruling Saenuri Party attends a press conference to announce to leave the party at the National Assembly in Seoul, South Korea, Dec. 27, 2016.

لەسەر مەسەلەی رسوایی پەیوەست بە سەرۆکی کوریای باشوری تومەتبارکراو بە گەندەڵی ، بیست و نۆ پەرلەمانتاری سەر بە پارتی دەسەڵاتداری وڵات جیابوونەوە. ئەو بیست و نۆ پەرلەمانتارە پارتێکی نوێیان دامەزراندوە ناوە نافەرمیەکەی ( پارتی نوێی پارێزەران بۆ چاکسازی) ە کە بڕیارە لە 24 ی مانگی داهاتودا دەست بەکار بێت.

ئەوەی جێی ئاماژەی پارتە نوێیەکە لە کۆریای باشور بە هیوایە دەنگ و پشتیوانی دەنگدەرانی خەڵکانی پاریزەرانی وڵات بەدەست بێنێت ، واتا ئەوانەی لە پارتی ئێستای دەسەڵاتداری کۆریای باشور ناڕازین. هاوکات وەک بەشێک لە هەوڵی ئەم پارتە نوێیە ئەوەیە کە پێدەچیت هەوڵدانی بێت بۆ رازیکردنی بانکی مونی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ئەوەی ببێتە کاندیدی سەرۆکایەتیان لە هەڵبژاردنی ئایندەی ئەو وڵاتە.

XS
SM
MD
LG